هەمێستێر، Airdrop و دنیاێکی خەیاڵی

ئەمە یەکم جار نیە کە خەڵک وەکوو لەشکری تینوو بە دوای پارەی بەلاش یان خەڵاتێکی گەورە ئەڕۆن. بەپێ بەراورد ڕێک وەکوو گەڕان بە دوای زێڕ لە ئالاسکا و ئامریکایە بەڵام ئەم جار کەرەسەی گەڕان ئینتەرنێت و موبایلە. لەوسەردمەش ئەڵێن ئەوکەسانە وا بێڵ و قوڵنە و ئێڵەکیان دەفروشت بوون بە خاوەن پارەی ڕاستەقینە نەک ئەوانە وا بەدوای زێڕ بوون.


هیوای دەوڵەمەند بوون لەیەک شەو دا زۆر خۆشە بە تایبەت ئەگەر هیچ پلان و پڕۆژەێکت نەبێ بۆ کار کردن نە پلانێکی پێویست بێت نە پارەێک بۆ دەستپێک، نە شەریک و هاوڕاێک،نە بیرۆکە و شەهادە و سەوادێک.
موبایلێک و ئەپی تێلێگرام و کاتێکی خۆڕایی وبێ سوود. بەڵام کێشەیک هەیە کە تۆ لەم سەفەرە تەنیا نیت بە پێ ئەو زانیاریانە کە بڵاو بووەتەوە ۱۳۰ ملیۆن کەس لە جیهان وەکوو تۆ بە دوای هەمێستێر و پارەی بەلاش بوون.


واتە لەکۆتایی دا ۱۳۰ ملیۆن کەس فرۆشیاربوون و یەک کڕیاریش نەبوو، کەسێک وا تۆزێک لە ئابووری بزانێ تێدەگات ناهاوسەنگی پێشکەش کردن و داخواز واتە supply and demand چۆن نرخ دائەبەزێنی. وەکوو ئەوەیە بە ملیۆن دانە بەرد و ڕێخمان لەسەر عەرز هەبێت بەڵام کەس پێویستی بەوبەرد و خۆڵە نەبێت و خۆڵ و بەردیش ئەبێتە هیچ. بەپێ ئەو هەواڵانە کە بڵاو بووە دووهەمین کەس لە جیهان کەسێکی ئێرانیه و بووەتە خاوەن هەزار دولار.


هەندێ کەس ئەڵێ باشە ئێمە هیچمان لەدەس نەداوە و پارەیکمان سەرف نەکردووە بۆ ئەم یاریه لە ڕاستیدا وەکوو قومارێک بوو کە پارەێک سەرف نەکەی. ئێستا کە هیچمان دەسنەکەوت ئەڕۆین بە دوای کار و ژیانی خۆمان و تەواو.
بەڵام شتێکی زۆر گرینگتر لەم یاریە خەسار بووە ئەویش کاتە، کات و تەمەن وەکوو زێڕ وایە و ناتوانی یەک سەعات بە ملیۆن دۆلار بکڕی،بەداخەوە کات لای ئێمە زۆر نرخی نیە و وەکوو شتێکی خۆڕایی و بێ بایەخ چاوی لێ ئەکەین.


کات دەتوانێ ئێمە بکات بە پاڵەوانی جیهان، مامۆستای زانکۆ لە ئامریکا، خاوەنی کومپانیایکی گەورە، نووسەرێکی بەناوبانگ یان ئەکتەرێکی ناسراو. لە ڕاستیدا کات وزەی درووستکردنی داهاتووە و تەنیا سەرچاوە و پارە وسامانی خەڵکە کە بەیەکسانی دابەش کراوە تۆ لە کوردستان و کەسی دیکە لە ژاپۆن و ئاڵمان بە یەکسانی ۲۴ کات ژمێریان هەیە و ئەو شتە کە جیاوازی لە ناو خەڵک درووست دەکات بەکار هێنانی کاتە لە پێناو پڕۆژەیکی دیاری کراو.


جگە لە کات و تەمەن کە بە باوڕی من لە زێڕیش باشترە،خەسار بوونی هزر و مێشکی خەڵکە، گەڕان بە دوای هەمێستێر و شتانی دیکە ئەم بیرۆکە لە مێشکی خەڵک بڵاو دەکاتەوە کە هەوڵ دان،کاسبی کردن، دەرس خوێندن ناتوانێ تۆ لە زووترین کات سەرکەوتوو بکات و تۆدەبێ بە شوێن ڕێگاێکی کورت و ئاسانتر بیت. جا ئەم بیرۆکەی گەندەڵە کە درووس بوو بە ئاسانی ناسڕێتەوە و ناڕاستەوخۆ ئەبێتە نەریت و کەلتوور. کە بیرلە هەرشتێک دەکەیت بە دوای ئاسانترین ڕێگا ئەڕۆیت، مێشکت تەمەڵ دەکات و پێت وایە بە خەیاڵ کردن ئەتوانی هەموو شتێک بگۆڕی.


منتشرشده توسط

Donkishot

فواد انصاری هستم کسی که تمام طول عمرش در مقایسه با عمر هستی و قدمت زندگی به اندازه ی چشم بر هم زدنی نیست و زندگیش یک سنگریزه ی کوچک بین دو عدم و دو سیاهچاله است. ولی این سنگریزه میخواهد خود به زندگیش معنا دهد و آن را باز تعریف و تغییر شکل دهد. foad.ansary@gmail.com

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *