کافە وتووێژ کارێکی نوێ لەگەڵ هاوڕیانی کۆن

لەوانەیە هاوڕیەتی و بەردەوام بوون ببێتە هۆی درووست کردنی دامەزراوە یان پڕۆژەێکی هاوبەش، ئەم پڕوژە لە سەرەتا بە دانیشتنەکانی کۆڕی نەرمەواڵە لە سنە دەستی پێ کرد و ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ ١٢ ساڵ پێش ئێستا. ئێمە چەند کەسی چالاک بووین لە بواری IT و نەرمەواڵە و هەر کەسمان خەریکی کار و پیشەی تایبەت بە خۆی بوو.

پاش ماوەێک هەستمان بەوە کرد کە دەتوانین ئەزموون و بیرۆکەی خۆمان لە دانیشتنەکان بڵاو بکەینەوە و وتووێژێکی تایبەت لەسەر کاری بە کۆمەڵ، دۆخی کوردستان و بازاڕ دیتنەوە ساز بکەین. لە سەرەتا ئەم کۆڕانە حەفتەیک جارێک ڕێک دەخرا پاشان بە هۆی گیروگرەفتەکانی ژیان هەروەها کوچی هاوڕیان بۆ دەرەوەی کوردستان دانیشتنەکان مانگێ جارێک یان سێ مانگ جارێک دەکرا.

وتووێژ سەبارەت بە جیهانی نۆی و گۆڕانکاریەکان بەردەوام درێژەی هەبوو. لە لایکەوە هەست بە پێشکەوتن و چالاکی لەم بوارەدا و لە لایکی دیکەوە هەستی بەرپرسیار بوون بەرامبەر کۆمەڵگای کوردستان بوو بە هۆی درووست کردنی کافە وتووێژ و هەڵبەت ئەمەش ئاسان نەبوو.

لەسەرەتاوە بۆ دەسپێک وابزانم یەک ساڵ پاش ئەوەی قسەمان کرد بەڵێنمان دا کە پادکەستێک درووست بکەین بەڵام گیروگرفتی ژیان و نەبوونی کات و پەرتەوازە بوون ئەم پڕۆژەیە یەک ساڵ بە دوا خست.

ئامانجی ئێمە بۆ درووست کردنی پادکەستی کافە وتووێژ چەند خاڵێکی دیاری کراوە.

  • یارمەتی دان بە جیلی نۆی و خۆێندکارانی کوردستان
  • پاراستنی زمانی کوردی و ڕێز گرتن لە کەلتووری کوردی
  • گؤڕینەوەی زانست و بیروڕا لە نێوان هاوڕیان
  • درووست کردن و پەرە پێدان بە باوڕ بە خۆ بوون لە نێوان لاوانی کوردستان
  • تیشک خستنە سەر گیر و گرفتەکانی کۆمەڵگای کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم کێشانە

هیوادارم ئێوەش وەکوو بەردەنگی کافەوتوێژ لەم ڕێگا دوور و درێژه یارمەتیمان بدەن  

منتشرشده توسط

Donkishot

فواد انصاری هستم کسی که تمام طول عمرش در مقایسه با عمر هستی و قدمت زندگی به اندازه ی چشم بر هم زدنی نیست و زندگیش یک سنگریزه ی کوچک بین دو عدم و دو سیاهچاله است. ولی این سنگریزه میخواهد خود به زندگیش معنا دهد و آن را باز تعریف و تغییر شکل دهد. foad.ansary@gmail.com

3 دیدگاه در “کافە وتووێژ کارێکی نوێ لەگەڵ هاوڕیانی کۆن”

    1. سڵاو بۆ یاوەری موشیرفەری بەڕێز. دیارە زمانی کوردی لە وەرگێڕە جیهانیەکان باش ناسراوە کە تۆ ئەتوانی ئەم دەقە بخوێنی.
      هیوادارم ئەگەر ئەزموون یان پێشنیارێکت هەبێت بۆ زیادکردنی ژمارەی بەردەنگانی ئەم پادکەستە یارمەتیمان بدەیت . هیوادارم شاد و بەختەوەر بیت.

  1. پێشنیارە فەرمییەکان بۆ زۆرکردنی بەردەنگی پادکەستی کوردی:

    ١. پەڕەسازییەکی پڕفەشن و ڕەخنەدار بۆ پادکەست
    – دروستکردنی کاورێکی بە جوانترین شێوە، بە فۆنتی کوردی و ڕەنگە گەرمی ناوچەیی
    – ناونیشانی ئەپیزۆد بە دوو زمان (کوردی و فارسی/ئینگلیزی) بۆ ئاسانکردنی دەستگەیشتن بۆ گەشەی نێودەوڵەتی
    – دروستکردنی کلیپەکی دەق-کورت (تریلەری دەقێکی) بۆ هەر ئەپیزۆد، بۆ بەشکردن لە سوشیال میدیا

    ٢. بڵاوکردنەوە بە شێوەیەکی زیرەک و گەشەدار
    – دانانی پادکەستەکەت لە سەر Spotify, Apple Podcasts, Google Podcasts بە تاکی «Kurdish Language»
    – تۆمارکردن لە شنوتو، ناملیک، Castbox بە ها‌شتاگە تایبەتییەکان:
    #پادکەست_کوردی، #KurdishVoices، #کەلتووری_کوردی

    ٣. توێژینەوەی ئینسانی و تۆڕسازی ناوخۆیی
    – هاوبەشبوون لەگەڵ شەخسیاتی کەلتووری و ئەدەبی کورد (لە ئینستاگرام، یوتیوب، کڵابھاوەس) بۆ پەخشکردنی بە شێوەی ناتەنیشتی
    – بەکارھێنانی گرووپە واتساپییەکانی ناوخۆ بۆ بەشکردنی ئەپیزۆد
    – بانگەشەکردن بۆ میوانانی بناسراو، بۆ کشاندنی بینەرانێکی نوێ

    ۴. لایەنگرکردنی بەردەنگەکان
    – داواکردن لە گەیاندنەکان بۆ ناردنی پەیامی دەنگی بۆ ئەپیزۆدی داهاتوو
    – دانانی بەشێک بە ناوی «نامەی بەردەنگان» لە کۆتایی هەر ئەپیزۆد
    – دروستکردنی فۆڕمی Google سادە بۆ وەرگرتنی پێشنیار و فیدباک

    ۵. وەرگێڕانی کورت بۆ دەستگەیشتنی بەردەنگی نێودەوڵەتی
    – وەرگێڕانی کورتەی ئەپیزۆدەکان بۆ فارسی یان ئینگلیزی، بۆ وێبسایت یان بلاگ
    – دروستکردنی وێنە یان کروکی بۆ ناوەڕۆکی ئەپیزۆد، بۆ پەخش لە لینکدین یان تویتر

    ئەگەر دەتەوێت، دەتوانم بۆت:

    پلانی پەخشکردنی پادکەست بۆ ۴ هەفتەی داهاتوو بنووسم

    یان ئەندامێکی تایبەتی ئەپیزۆدێک دیزاین بکەم بۆ ناساندنی ناوی پادکەستەکەت

    بە دڵخۆشی چاوی لە وەڵامت دەکەم. 🌱

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *