- مرا به کنگاراس نبر نوشته ی آندره ی کورکف ترجمه آبتین گلکار
- کردستان سرخ نوشته ی هارون ییلماز
- عشق سالهای وبا نوشته ی گابریل گارسیا مارکز
- مغاک تیره تاریخ نوشته ی مزدک بامدادان
- مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد. نووسینی سۆران حەمەڕەش
- مەرگی چاوکاڵان. نووسینی نەبەز گۆران
- ئەو ڕۆژانەی نیشتیمان هی هەمووان بوو، نووسینی هەڤال کوێستانی
- صوفی گری نوشته ی احمد کسروی (بار دوم)
- اعترافات یک یاکوزا نوشته ی جونیچی ساگا
- جاسوسی که سقوط کرد آرون برگمان ترجمه مهدی نوری
- The Case for Israel By Alan M.Dershowitz
- میرنامه نووسینی جان دۆست
- خانزاد میرژنی سۆران نووسینی سەرکاو گۆرانی
- خوانش سریانی-آرامی قرآن نوشته ی کریستف لوگزنبرگ و ترجمه ی داریوش بی نیاز
- راهنمانی مربیان بوکس آیبا نوشته ی عبدالرضا انصاری
- ژان کریستف نوشته ی رومن رولان
- ئاوێنە شکاو (بیرەوەری هێدی)
- Time for a turning point نووسینی چارلی کرک
دسته: بررسی کتاب
میرنشینەکان و سه رکاو گۆرانی
خەریکی خوێندنی کتێبی خانزاد میرژنی سۆرانم. ئەم کتێبە سەرکاو گۆرانی نووسیویە و بە شێوازی شانۆنامەیە. سەرکاو چەند کتێبی دیکەی نووسیووە کە دوو مانگ پێش ئێستا لەهەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات بڵاو بوونەوە.
من سێ ساڵە سەرکاو دەناسم یەکم جار لە کڵاب هاوس و پاش شۆڕشی ژینابوو کە گوێبیستی سەرکاو بووم. لەم سێ ساڵە وابزانم ۳۰۰ یان تەنانەت ۴۰۰ کات ژمێر کڵاب هاوس و یوتیوب و تیک تاکم گوێ داوە هەڵبەت لایڤ و ڤیدیۆکان دەگۆڕم بە فایلی دەنگی و پاشان لە ناو ماشین یان لە سەرکار یان لە سڕەی دوکتور یان ….. گوێ ئەدەم . بە ڕاستی زۆر شتی لێ فێر بووم تەنانەت کوردیەکەشم لای ئەو ڕێک و پێک بوو لەبەر ئەوە ئاخافتنەکەی پێچەوانەی ڕۆشنبیرانی باشوور کەمترین وشەی عەرەبی تێدایە و کوردیەکەی پەتیە.
کاتی خوێندنی کتێبی خانزاد میرژنی سۆران دەکەومە بیری کتێبی قەڵای دمدم نووسینی عەرەبێ شەمۆ کە ئەویش باسی خانو لەپ زێڕین و میرنشینەکەی دەکرد لام وابوو هەموو میرنشینە کوردیەکان وەکوو یەکن.
زۆر حەزم لێیە وەکوو سەفەرێکی مێژوویی و خەیاڵی بگەڕێمەوە بۆ ئەو سەردەمە و سەردانی هەموو میرنشینە کوردیەکان بکەم بزانم چۆن ژیاون.ئەردەڵان، بابان، سۆران، بادینان، جەزیر و بۆتان، داسنی، حەکاری ومۆکریان و … کاتی باسی ئەم میرنشینانە دەکەم دەکەومە بیری کتێبی شەرەفنامەی بێدلیسی کەمێژووی ئەم ئەمارەتە کوردیانە بە وردی باس دەکات.
چیرۆکی خۆشی و دەوڵەمەندی و چاونەترسی کورد ، سوپای کورد و دڵخۆشی کورد هاوکاتیش چیرۆکی شەڕ و خەیانەت و ماڵ وێرانی.
هەندێ جار ئەڵێم زۆر شت ڕێگر بووە لەوەی کە تا ئێستا وڵاتمان نەبێت، هەڵبەت زۆر دڵخۆشم بەباشوور و ڕۆژئاڤا کە تا ئێستا وەکوو هەرێمێکی فێدێڕاڵ ناسراون.بەڵام ئەگەر ڕاستی بڵین ئێستا خاوەنی سەروەری سیاسی خۆمان نین و لە ژێر حوکمی چوار ۆڵاتی دیکەین.
یەک لەو هۆکارانە ویستی کوردە کە ئەمەش کەس باسی ناکات ، جگە لەوە هەوڵێکی بەربڵاو و ڕاستەقینەی بۆ سەربەخۆیی نەداوە پێشتر زۆر سوور نەبووە لە سەر دەوڵەتسازی هەڵبەت ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و نەتەوەی کورد هەستی بە بێ دەوڵەتی و دواکەوتوویی کردووە و پێم وایە ویستی کوردیش (خەڵک نەک حێزبی سیاسی) گرێ دراوە بە نیشتمانسازی و دەوڵەتسازی.
من لەو چەند کتێبە کە شانۆنامە بوون بەس کتێبی خانزادم کڕی و خەریکە تەواو دەبێت. هیوادارم ئێوەش پاڵپشتی سەرکاو بن و ئەم کتێبانە بکڕن لە سنە لە کتێب فرۆشی نالی هەیە. کتێبەکان ئەمانەن.
چەند شانۆنامە لە سەرکاو
لاس و خەزاڵ، ١٢۵ هەزار تمەن
پەریخان، ١٢۵ ت
خانزاد میرژنی سۆران، ١٢۵ت
میری میران، ١٢۵ت
مەولەوی تاوەگۆزی، ١٢۵ ت
زەمبیلفرۆش، ١٢۵ت
شێخی سەنعان، ١٢۵ت
کاوەی دووەم، ١٢۵ت
بڵاوگە: ڕێگا
کتابهایی که در سال ۲۰۲۴ خواندم
- The art of invisibility written by Kevin D.Mitnick
- ابله نوشته ی داستایفسکی
- کردها چه می گویند، قادر عبدالله
- شهریاران گمنام نوشته ی احمد کسروی
- کردستان و کورد
- تاریخ ریشه نژادی کورد نوشته ی احسان نوری پاشا
- کمونال توتالیتاریسم
- قەڵای دمدم نووسینی عه رەبێ شەمۆ
- مرگ در ونیز نوشته ی توماس مان
- بۆ مێژوو نووسینی مەسعوود بارزانی
- موسم هجرت به شمال نوشته ی طیب صالح ترجمه رضا عامری
- شوانی کورد نووسینی : عەرەبێ شەمۆ
- تاراس بولبا نوشته ی نیکلای گوگول
- کۆمار نووسینی ئەفلاتوون
- دون ژوان نوشته ی پتر هانتکه ترجمه اژدر انگشتری
- کتێبی وڵاتی بێ پایتەخت، نووسینی محەمەد مەسعوود جەلیزادە.
- شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی
- انگور فرنگی نوشته ی چخوف
- مرۆڤ و دەوروبەر نووسینی مەسعوود محەمەد.
- بیچارگان نوشته ی داستایفسکی
- بیرەوەرییەکانی ئیحسان نوری پاشا
- Chess for Dummies Written by James Eade
- هربار که معنی زندگی را فهمیدم، عوضش کردند نوشته ی مارتین کلاین
- پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین نووسینی فەرھاد پیرباڵ
- شطرنج باز نوشته ی Stefan Zweig
- خان جنید در ایران: شیر صحرای قراقوم در ترکمن صحرا از تیر تا بهمن ۱۳۰۷ شمسی نوشته ی کاوه بیات
بۆ مێژوو نووسینی مەسعوود بارزانی
بەڵێنم داوە وەکوو خوێندنی کتێبی ژیاننامه کە بە ڕاستی حەزم لێیە. ژیاننامەوکتێبی ڕێبەرانی کورد بخوێنم. کتێبی بۆ مێژوو نووسینی مەسعوود بارزانی جێاوازە لەگەڵ ژیاننامەی نەوشیروان مستەفا و نووری پاشا وهتد. لەبەر ئەوەی مەسعوود بارزانی لە ئێستادا ناڕاستەوخۆ لە سەر کورسی دەسەڵاتە و پارتی دەسەڵاتی کوردی هەیە لە باشوور. حکوومەتی هەرێم لە دۆخێکی هەستیارە و بە ڕاستی دوژمنی زۆرە. لەبەر ئەوەیە کە نووسینی وشە بە وشەی ئەم کتێبە ئەتوانێ لەسەر دۆخی کورد بابڵین لە باشوور کاریگەری خۆی هەبێت.
هەر بەم هۆکارەش کتێبەکە زۆر بە شێوازێکی دیپلۆماتیک نووسراە کە تۆ هەست دەکەی لە کونگرەی ڕۆژنامەوانی دانیشتووی و گوێت لە مەسعوود بارزانیە هەڵبەت ئەمە لە ڕووی سیاسیە و شتێکی باشە پێم وایە ئەمە یەکمجارە کورد نەک لەبەر هەست و سۆز بەڵکوو لە پێناو هوکارێکی سیاسی کتێب ئەنووسێت.
بارزانی لەم کتێبە زۆرتر باسی مافی کورد بۆ سەربەخۆیی دەکات هەڵبەت لە پێکهاتەی یاسای نێونەتەوەیی. وا دیارە ڕووی لە خەڵکی کوردستان نیە و دەیهەوی ئامریکا و ڕێکخراوی نەتەوەیکگرتووەکان لەسەر پرسی کورد ڕازی بکات.
هەڵبەت باسی ئەوە ناکات کە بۆ دەبێ کورد دەوڵەتی خۆی درووست بکات؟ ئێمە دەزانین کە نەیار و دوژمن لە ناوخۆ ودەرەوەی وڵات بوونەتە لەمپەرێک بۆ درووست کردنی دەوڵەت و سەربەخۆیی هەر بەم هۆیەش دەبوا بارزانی ئەم باسەی بکردایات کە سوودەکانی سەربەخۆیی چیە و بۆ تاکی کورد دەبێ هەوڵی ئەوە بدات؟
بۆ درووست کردنی دەوڵەت دەبێ هاوکات زلهێزەکان ڕازی بکەیت و لەگەڵیان هاوپەیمانی پێک بێنیت، لە لاێەکی دیکەوە خەڵک لەگەڵ خۆت هاوڕا بکەیت بۆ جێ بەجێ کردنی پڕۆژەیکی سیاسی گەورە. ئەگەر چی لە ڕێفراندۆم زورتر لە ۹۰ لەسەدی کورد دەنگی بە سەربەخۆیی دا بەڵام پێم وایە خەڵک بە وردی نازانن دەوڵەت درووست کردن چەسوودێکی هەیە و ئەرکی خۆیان لەم پڕۆسە چیە .
بارزانی تایبەتمەندی کوردستان و نەتەوەی کورد باس ناکات و لەگەڵ زۆر وڵاتی دیکە بەراوردی دەکات بەڵام بە ڕاستی پرسی کورد دەبێ بە وردی شی بکرێتەوە. بۆنموونە کێشە لەگەڵ عێراق، یان ئەنفاڵ و کیمیایی ئەگەر چی ڕاستیەبەڵام نابێتە مەرجی سەرەکی و بیانوو بو درووست کردنی دەوڵەت واتە پێویست ناکات نەتەوەێک لە پێشدا ژینۆساید بکرێت دوایی دەوڵەتسازی بکات.
دەوڵەتسازی لە ڕقی وڵاتی دراوسێ یان قەرەپوو کردنەوەی ژینۆساید نیە بەڵکوو پڕۆژەێکی سیاسیە کە تا ئێستا نەمدیوە ڕۆشنبیرێکی کورد باسی ئەوە بکات کە سوودەکانی چیە و ئەرکی تاکی کورد لەم پڕۆژەدا چیە.
پێم وایە تەنانەت ئەگەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بەوەش دابنێت و بە فەرمی کوردستان ببێتە دەوڵەت بەڵام خەڵک پێ وابێت دەوڵەت باوکی ئەوانەو ئەرکی بەس بڵاو کردنی پارە و مووچەیە و وەکووتاک ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاوی نیە و خۆی بە خاوەنی ئەو سەروەریە نەزانێت، لە ئاکامدا دەوڵەتێکی لاواز و هەژار درووست دەکرێت کە خەڵکێکێ کەم ئەندام و چەقبەستوو لەوێ دەژین وەکوو زوربەی لە وڵاتە ئیسلامیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هونەری خۆشاردنەوە نووسینی Kevin D.Mitnick
ماوەیەک لەمەوپێش دەستم کرد بە خوێندنی کتێبی هونەری خۆشاردنەوە (The art of invisibility)،
نووسینی Kevin D.Mitnick ئەم نووسەرە، هاکەرێکی بەناوبانگە و کۆمپانیایەکی سایبریشی هەیە کە لەسەر دژە وایرۆس و هێرشە سایبرییەکان کار دەکات وە لە بواری ئاسایش ڕاوێژکارێکی پلە بەرزە، هەروەها Kevin D.Mitnick سێ کتێبی دیکەی هەیە بە ناوی هونەری دزەکردن، هونەری فریودان و ڕۆح لە ناو وایەرەکان. بە داخەوە ئەم نووسەرو هاکەرە گەورە لە ساڵی ۲۰۲۳ کۆچی دوایی کرد.
ئەگەر کتێبی تۆماری هەمیشەیی Permanent Record نووسینی Edward Snowden تان خوێندبێت ئەم کتێبەش تۆزێک لە کتێبەکەی سنۆدێن ئەچێت بە تایبەت لەو بوارە کە هەردووکیان هەوڵ ئەدەن لە NSA,CIA,FBI بە جۆرێک خۆیان بشارنەوە وڕێگەی سیخوڕی بە حکوومەتی ئەمریکا نەدەن.

جیاوازیەکە ئەوەیە کە کتێبی هونەری خۆشاردنەوە زیاتر ئەڕوات ناو وردکاری تەکنیکی و قووڵتر باسی زانستی ئەکات واتا کتێبی سنۆدێن بۆ خەڵکی ئاسایی باشترە بەڵام بە ڕای من هەر خوێندکار یان ئەندازیارێکی کۆمپیوتەر لە کوردستان ئەبێ ئەم کتێبەی میتنیک بخوێنێت تا بزانێت مەبەست لە خۆشاردنەوە یاخۆ پاراستن چیە.
یەکەم هەنگاو بۆ خۆشاردنەوە کڕینی لاپتۆپێکی نوێیە بەو مەرجەی کە بە هیچ شێوەیەک ئەکاونتی گووگڵ یان یاهوو یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەکرێتەوە کە دیار بوو کیت و ناسنامەت لەسەر ئینتەرنێت چیە ئیتر شاردنەوە مانای نییە و هەموو شتێک دەرئەکەوێت بۆ نموونە مێژووی گەرانەکان لەسەر گووگڵ تۆمار کراوە.
دەزانێت لە یوتیوب چ ڤیدیۆیەکت بینیوە یان لە گووگڵ بە دوای چی گەڕاوی یان تەنانەت لە چ شوێنێک بۆ چ شوێنێک ڕۆیشتووی هەڵبەت لەم کتێبەش باسی دەکات کە چۆن دەکرێت ئەم زانیاریانە کە لەسەرت تۆمار کراوە بیسڕیتەوە بەڵام باشترین کار ئەوەیە کە دوو ناسنامەت هەبێت یەکیان نەهێنی بێت و ئەو ئامێرانە وا کاری پێ ئەکەیت بە تەواوی ئەمن بێت.
ئەمن بوون بەس ئەکاونتەکان نییە زۆر شت ئەگرێتەوە، سەرەتا ئەو ئامێرە کە دەیکڕی لاپتۆپ یان مۆبایل لەبەر ئەوەی ناونیشانی MAC هەیە و ژمارەی زنجیرەیی (Serial Number) هەیە نابێ خۆت بە ناسنامە یان Debit Card بیکڕی ئەبێ بە پارەی نەختی بیکڕی باشتر ئەوەیە کە Gift Card بەکاربێنی باشتریش ئەوەیە کە خۆت نەیکڕی لەبەر ئەوەی دووکانەکان کامێرای شاراوەیان هەیە و خۆت بە جۆرێک بپارێزی و بشاریتەوە یان پارەکە بدەی بە کەسێکی نەناسراو بیکڕێ بۆت.
پێوەندی گرتن بە ئینتەرنێت زۆر قورسترە. یەکەم ئەبێ TOR دامەزرێنی هەڵبەت لە ئێران ئەم کارە زەحمەتە و ئینتەرنێتێکی خێرای دەوێت تۆڕ وەکوو پیاز وایە تەنانەت جۆری پرۆتۆکۆلەکەیشی پیازی و چین لەسەر چینە کە بە باشی تۆ ئەشارێتەوە و دووەمین کارکڕینی VPN بۆ ئەوەیە دیار نەبێت لە چ ڕێگایەک پەیوەندی ئەگری بەڵام VPN کان هەموویان جێگەی متمانە نین زوربەیان لەلایەن دەزگای سیخۆڕی وڵاتانی جۆراوجۆر دامەزراون باشتر ئەوەیە کە VPN بە بیتکۆین بیکڕیت هەڵبەت بیتکۆین بە تەواوی نهێنی نییە و زنجیرەی بلاک کراوەیە هەموو کەسێک دەتوانێ مامەڵەکانی سەر ئەم تۆڕە ببینێت ڕاستە کە نێوی تۆ لە بلاک چین یان زنجیرەی بلاک دیار نییە بەڵام ناونیشانی گشتی تۆ یان ناونیشانی پابلیک لەوێ دیارە.
باشتر ئەوەیە کە دوو دانە جزدانی بیتکۆین یان بیتکۆین واڵت بەکاربێنیت وە هەروەها لە سیستەمی هاوشێوەی Coinjoin کەڵک وەربگریت پاشان بە هیچ شێوەیەک Exchangeبۆ گۆڕینەوەی بیتکۆین بەکار نەهێنی پاش کڕینی VPN ئەکرێت بڵێی لە خۆشاردنەوە نزیک بوویتەوە بەڵام باشتر ئەوەیە کە ناونیشانی MAC ئامێرەکانت بگۆڕی و بە بەردەوامی کاریان پێ نەکەیت هەروەها لەو شوێنەش بە مۆبایل کارنەکەی, لەبەر ئەوەی نزیکترین ئانتین دیاری ئەکات لە چ گەڕەکێک نیشتەجێ بووی هەڵبەت ئەم کتێبە باسی موبایلیش دەکات و ئەڵێ چۆن بیکڕیت و سوودی لێ وەربگریت و تەنانەت خۆت بشاریتەوە.

هەروەها دەڵێت Burned Phone چییە و کە بە ڕاستی باسەکە زۆر دوور و درێژ دەبێت و باشتر ئەوەیە کە خۆتان کتێبەکە بخوێنن لە بواری تەکنەلۆژیا هەندێک کتێب و سەرچاوە هەیە کە زۆر پێویستە بکرێت بە کوردی بەڵام ئەو وەرگێڕانە لەبەر خێرایی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا ئەبێ لە یەک مانگ تا سێ مانگ بکرێت ئەم کارەش بۆ یەک نەفەر ناکرێت و هێز و پارەی زۆری دەوێ بەڵام پێم وایە ئەکرێ بە نووسین و ڤیدیۆ و پادکەست لەسەر هەموو کتێبەکان باس بکەین و وڵاتی خۆمان (کوردستان) لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم ئاشنا بکەین لەگەڵ ڕێزم
کتابهایی که در سال ۲۰۲۳ خواندم
- چرا ملت ها شکست میخورند نوشته ی دارون عجم اوغلو
- بازجویی از صدام نوشته ی جان نیکسون
- ژرمینال نوشته ی امیل زولا
- غرور و تعصب نوشته ی جین آستین
- در خرقه سرخ رنگ نوشته ی استانلی جان وایمن
- امپراتوری اسلامی نوشته ی فیلیس کورزین
- صفر به یک نوشته ی پیتر ثیل
- معمای قطب نما نوشته ی امیر د . آتسل
- کار جانبی نوشته ی Chris Guillebeau
- Bitcoin for dummies By Prypto
- The Blocksize War By Jonathan Bier ترجمه عالی از وب سایت منابع فارسی بیت کوین
- دانشکده های من نوشته ی ماکسیم گورکی
- مصاحبه با شاهپور بختیار – پروژه تاریخ شفاهی ایران
- از کورسان تا کردستان
- اقتصاد اتریشی: آشنایی با مکتب بازار نوشته ی استیون هورویتز ترجمه دکتر امیر حسین خالقی
- معمای توسعه- تجربه ماهاتیر و مالزی نوشته ی نوشته ی علی اشرف افخمی
- لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ: دیوی ناوەوەی ڕوداوەکانی کوردستان ١٩٧۵ – ١٩٧٨ نه وشیروان مسته فا
- ۱۲ ستون موفقیت نوشتهی جیم ران
- سازگاری و خۆڕاگری له مەهاباد,ئێتنۆگڕافی وێنەیی له کوردستانی ئێران: کاریگەری میدیاکان،جیاوازییه ڕەگەزێتییەکان و خۆڕاگری له ناو مێرمنداڵان,کامیل ئەحمەدی
- کورد بوون بهشێک له بیرهوهرییهکانی کاپیتان حهمهدی مهولوودی
- ناتمام نوشته ی مسعود فروتن
- رستاخیز نوشته ی تولستوی
- پروژه تاریخ شفاهی هاروارد-مصاحبه با هما ناطق
- کژ رفتاری نوشته ی ریچارد اچ تیلر
- رئالیسم کاپیتالیستی نوشته ی مارک فیشر
- پول راستین نوشته ی گری نورث
- پیشمه رگه نووسینی ره حیمی قازی
- کۆمەڵناسی ئایین نووسینی خالێد عەلیزادە
- بدن انسان نوشته بلیندا گالاگر
- قدرت خواندن از سقراط تا توییتر نوشته ی فرانک فوردی
- دن آرام نوشته ی شولوخوف
- راز شادی والدین دانمارکی اثر جسیکا جول الکساندر
- دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە ناوەوە بونیادنان، لە دەرەوە دانپیانان. دکتور بورهان یاسین
- قیام ۱۸۸۰ کردستان(شیخ عبیدالله نهری) در اسناد محرمانه بریتانیا نوشته ی جمال میرزا عزیز ترجمه ی بهزاد خوشحالی
دۆنی ئارام، گەیشتن بە لووتکەی ڕومان

پێم وایە ئەم کتێبە درێژترین کتێبێک بوو کە تا ئێستا خوێندوومە کتێبەکە یان بڵێن ڕۆمانەکە چوار بەرگ بوو هەڵبەت من کتێبە دەنگییە کەم گوێدا کە هەشتا کاتژمێر بوو و نزیک بە چوار مانگ خەریکی خوێندنی ئەم کتێبە بووم بەڵام چێژی زۆرم لێ وەرگرت ڕۆمانەکە سەبارەت بە ناوچەیەکە لە ڕووسیا و هەموو گوندەکانی قەراخی ڕووباری دوون لەناو ڕۆمانەکە باس کراوە نووسەری ئەم ڕۆمانە واتە شلۆخۆف خۆی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە و بەباشی باسی هەموو شتێک دەکا ڕووداوەکان لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و چواردە تا هەزار و نۆسەد و بیست و دوو باس دەکا و ئەو حەوت یان هەشت ساڵە شەڕ لەم ناوچەیە بەردەوامە.
یەکەم شەڕی ئەوەڵی جیهانی و پاش ئەوەش شەڕی ناوخۆ لە نێوان سوورەکان و سپییەکان بە تایبەت قەزاقەکان گریشکا پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە چەند جار بیری دەگۆڕێت و پاش ئەو هەموو شەڕە کە دەیکات لە شەڕ و نامەتییەکانی بێزار دەبێ بۆ گریشکا ژیان مانا و جوانی زۆرتری هەیە و شەڕ وەکوو لەمپەرێک لەسەر ڕێگای دروست دەبێ بەڵام خۆی لەو شەڕە لانادا و بە هەموو هێز و توانای جارێک لە بەرانبەر ئەڵمانییەکان جاری دووەم لە بەرانبەر سوورەکان و کۆمۆنیستەکان و جاری سێهەمیش لە بەرانبەر لەشکری سپی لە ئۆکراین و لە هستان شەڕ دەکا.
ژیانی پڕ لە هەوراز و نشێوی گریشکا بە جوانی لە ڕۆمانەکە باس کراوە کاتێک کە کتێبەکە دەخوێنی لە هەموو ئاڵوگۆڕەکانی ئەو سەردەمە لەو ناوچە دیاریکراوە تێدەگەی لە ئابووری لە شێوەی ژیان و کەلتوور لە ئایدیۆلۆژیای سیاسی لە جۆرافیای ناوچەکە و بە ڕاستی هەموو شتێک بۆت ڕوون دەبێت شلۆخۆف پاش نووسینی ئەم کتێبە کە زۆرتر لە دە ساڵی خایاند خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی وەرگرت و بە ڕاستیش کە شایانی ئەو خەڵاتە بوو ئەتوانم بڵێم تا ئێستا کتێبێکی ئاوام نەخوێندووە پاش خوێندنی ئەم کتێبە زۆر زەحمەتە کتێبێکی دیکە دەست پێ بکەم بە ڕاستی هەموو کتێبێک لە بەرامبەر ئەم کتێبە بچووک و کەم بایەخە و هەر بەم هۆکارەش بۆم زەحمەتە ڕومانێکی دیکە بخوێنم.
گریشکا دەیویست وەک خەڵکی ئاسایی ژیانی خۆی بکات بەڵام ئاڵوگۆڕی ناوچەکە هەمووی تێکدا بۆ هەتاهەتایە گریشکاو دۆنی ئارام و خێڵی قەزاق لە پێش چاوم دەمێنێت و بیری لێ کەم نامەوێ بچمە ناو قووڵایی کتێبەکە و چیرۆکەکە ئاشکرا بکەم ئەگینا دەکرێ سەد لاپەڕەش لەسەری بنووسم لە ئاکامدا بۆ خۆم ئەڵێم کاش کوردێکیش ڕۆمانێکی ئاوای بنووسایەو بۆ هەتاهەتایە ناوی خۆی وەک نووسەرێکی گەورە و ناوی کورد وەک نەتەوەیەکی بەهێز لە مێشکی جیهان جێگیردەکرد.
ڕاپەڕینی ١٨٨٠ شێخ نەهری لە بەڵگە نهێنیەکانی بریتانیا
ئەم کتێبە لە لاێەن جەماڵ میرزا عەزیز نووسراوە و بێهزاد خوشحالی کردویە بە زمانی فارسی بە ناوی “قیام ۱۸۸۰ کردستان در اسناد محرمانه بریتانیا”. لە ساڵی ١٣٧٩ هەتاوی لە ئێران چاپ بووە و لە ژمارەی ٢٠٠٠ دانە بڵاو بووەتەوە. شێوازی کتێبەکە زنجیرە نامێلکەو تەلەگرافە لە نێوان دەوڵەتی ئێران و عوسمانی و لە ساڵی ١٨٨٠ نووسراوە زوربەی لە م تەلەگرافانە لە لاێەن پاوشای ئێران بۆ دەوڵەتی عوسمانی یان لە لاێەن باڵوێزی بریتانیا و … نووسراوە لە و سەردەمە قاجار لە ئێران حوکم دەکا و ناسرالدین شا پاوشای ئێرانە.
زوربەی لە نامەکان سەبارەت بە داواکاری ئێران لە عوسمانیە بو سەرکوت کردن یا ڕێگە گرتن لە شێخ عوبەیدوڵای نەهری. شێخ نەهری شۆڕشێکی بەربڵاو دژ بە حکوومەتی ئێران دەس پێ دەکا و ئەتوانێ کەمتر لە یەکساڵ هەموو عەشیرەتی کورد لە ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان ڕێک بخات.
هەڵبەت شێخ نەهری خاوەن سوپاێەکی شەڕکەر بووە و لە شەڕی عوسمانی لەگەڵ ڕووسیا یارمەتی حکوومەتی عوسمانی داوەو لەو شەڕا بەشداری کردووە. هەر بەم هوکارەش دەوڵەتی عوسمانی چەکی مارتینی داوە پێیان کە لەو سەردامە چەکێکی نوێ و بەهێز بووە و تەنانەت سوپای ئێرانیش ئەو چەکیە نەبووە. مارتینی لە ساڵی ١٨٧١ لە بریتانیا درووس کراوە و کەمتر لە ۷ ساڵ گەیشتووە بە دەس شێخ نەهری.
![]()
شێخ نەهری لەو سەردەمە نزیک بە سی هەزار چەکداری بووە و کوڕی شێخ نەهریش پێنج هەزار چەکداری بووە و لە مەهاباد و ورمێ و میاندوئاو لەگەڵ سوپای ئێران شەڕدەکات. ئەو ناوچەێە کە لە ژێر حوکم و دەسەڵاتی شێخ نەهری ناوچەێک لە نێوان گۆمی ورمێ(بە داخەوە لەم دوایانە وشک بووە) و گؤمی وان دەبێ هەڵبەت پایتەختی دەسەڵاتی لە حەکاریه. پێشتر بیستوومە کە ئەڵێن نیشتمانی ئەرمەنیەکان لای خۆیان زۆر پیروزە ئەکەویتە نێوان سێ گۆمئ ورمێ، وان، سوان واتە نێوان ئێران و تورکیا و ئەرمەنیا لە ئێستا. دیارە لەو سەردەمە ئەرمەنی و مەسیحی (نەستووری)لەوێ زۆر بووە.

زۆر بوونی مەسیحی نەستووری هۆکاری مێژووی هەێە. بناغەدانەری ئەو لقە لە ئایینی مەسیحی واتە نەستوریوس خەڵکی شاری قارەمان مەرعەشی تورکیا (لە ئێستا)بووە. هەروەها پاوشای ساسانی واتە پیروزی یەکم ڕێزی زۆری داناوە بؤ نەستووریەکان هەر بەم هۆکارە ژمارەیان لە ئێران و ناوچەی ورمێ پەرەی سەندوە.
زوربەی تەلەگرافەکان لە لاێەن باڵوێزی بریتانیا لە وڵاتی ئێران و تورکیا بووە. هەر دوو وڵاتەکەش بۆ چارەسەر کردنی شوڕشی کورد پەنا دەبەن بۆ بریتانیا و خوازیاری ئەوەن کە بریتانیا ناردنی چەک و پارە یارمەتیان بدات و شێخ نەهری لەو دوو وڵاتە دوور بخات. دەوڵەتی عوسمانی لەسەرەتاوە نایهەوێ خۆی سەرقاڵی کێشەی ئێران بکات و ڵامێکی ڕاستەوخو بە ناسرالدین شا ناداتەوە. بەڵام دەوڵەتی عوسمانی لەوکاتە بۆی دەرئەکەوێت شێخ نەهری ویستویە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە نێوان ورمێ و وان درووس بکات ڕێگای گەڕانەوەی شێخ نەهری دادەخات و هێرشی بۆ دەبا.
پایتەختی شیخ نەهری پارێزگای حەکاریە و ئەم پاریزگا ئێستا لە سەر سنووری ئێران و تورکیایە. هەروەها لەم شوڕشە عەشیرەتی هەرکی و مەنگۆڕ یارمەتی شێخ نەهریان داوە. دەکرا لە سەر شوڕشی شێخ نەهری یان شۆڕشی چیای ئاگری یان سمکوخان و قازی فیلم و پادکەست و شانو …. درووس بکرێت. بەڵام بە داخەوە ئیمەی کورد خاوەنی دەوڵەتی خومان نەبووین و نەمانتوانیوە ئەم کارانە بکەین.
دۆنی ئارام و جیهانی ئاڵۆز
یەکەم جار کە کتێبی شۆلۆخوفم خوێند ئەگەڕێتەوە بۆ بیست ساڵ لەوەو پێش. ناوی کتێبەکەش “زەوی ئاوەدان کراو” بوو سەبارەت بە پلانی هاوبەش بوونی زەوی واتە کشت و کاڵ لە لاێەن یەکیەتی سۆڤیەت . لەوسەردەمە کشت و کاڵی خەڵکی لادێ بە شێوەێکی هاوبەش دەکرا و کەس خاوەن زەویکی تایبەت نەبوو. هەموو ئەم کتێبە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی خەڵک لەو ساڵانە بوو.
ئەوساڵ خەریکی خوێندنی کتێبی دۆنی ئارامم. ئەم کتێبە ٢٠٠٠ لاپەڕەیەو لە ۴ بەرگ نووسراوە. کتێبی دۆنی ئارام سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕی خەڵکی قەزاق لە نزیک ڕووباری دۆنە و ڕووداوەکان ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٩١۴ هەتا ١٩٢٠، کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە پیاوێکە بە ناو گریشکا لە بنەماڵەی مێلۆخۆف.
ڕووداوەکان ئەگەرێتەوە بۆ چەند سال پێش شۆڕشی ١٩١٧ لە ڕووسیا، لەو سەردەما خەڵکی قەزاق لە ناو گەرمی شەڕی ئاڵمان بوون و شەڕی یەکەمی جیهانی بەردەوام بوو. ئاڵمان لەم شەڕە بە تەواوی دووڕاو پاشەکشەی کرد هەر ئەم دوورانەش بووە هۆکاری شەری دووهەمی جیهانی و تۆڵەسەندنەوەی هیتلێڕ.
یەکەم شتێک کە بوو بە هۆکاری شۆڕشی ١٩١٧ پڕۆپاگاندای حێزبی بلشویک بوو کە دەیانگوت ئێمەوئاڵمان نابێ شەڕی براکۆژی بکەین و ئەم شەڕە بۆ پاراستنی سامان و پارەی چینی سەرماێەدارە و بۆ ئێمە سوودی نیە. ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنی بلشویکەکان لە بەرەی شەڕ هەموو ڕۆژێک بڵاو ئەبوو.
ئاڵمان پێ خۆش بوو ئەم بیرۆکە لە ناو خەڵکی ڕووسیا بڵاو بێتەوە و تەنانەت یارمەتی لێنینی ئەدا لەبەر ئەوەی شەڕەکە کۆتایی بێت. ڕووسیا پاش شەڕی یابان بە گشتی لاواز بوو و شەڕی ئالمانی پێ ناکرا. هەموو ئەم ئاڵ و گۆڕە بوو بە هۆی ڕووخانی حکوومەتی تێزاری ڕووسیا.
خەڵکی قەزاق لە ناو ئەم کتێبە دوو بەرەی بە تەواوی جێاواز پێک دینن. یەکیان لاێنگری بێلشویک و کۆمۆنیستە و بەرەی دیکەش لاێنگری تێزار و دەسەڵاتی کۆن. هەڵبەت ئەو بەرەی کە لاێنگری تێزار و دژە کۆمۆنیستن زۆربەیان ناسیوناڵیستن و پێان خۆشە کە ولاتی قەزاق دامەرزینن بەڵام بیرۆکەی چەپ و ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیست ئەوەندە بە هێزەو لای خەڵک سەرەنج ڕاکێشە کە ناسیۆناڵیستی قەزاق ناتوانێ بەرگری لە خوێ بکات و پاش شەڕێکی ناوخۆ لەشکری قەزاق تێک دەچێت و لەشکری سوور و هێزەکانی کومیتەی حێزب هەموو ڕووسیا دەگرێت.
ئەم کتێبە جاروبار لەم دنیایە کە تێدا ئەژیم دابڕانێک درووس ئەکات و ئەمباتە ناو قووڵایی ڕۆمانەکە پێم خۆشە تەواو نەبێت و جاروبار وەکوو چێشتێکی خۆش کەوچکێکی لێ بخوەم.
ئابڕوو چوونی یۆتۆپیا
ئابڕوو چوونی یۆتۆپیا نووسینی Nima Sanandaji

خوێندکارانی چەپ لە زانستگا و سیاسەت مەدارانی بە ناو بانگ لە ئامریکا وەکوو بێرنی سەندێرز یان هیلاری کلینتون و بیل کلینتون و تەنانەت ئۆباما یەک خاڵی هاوبەشیان هەیە ئەویش لاینگری لە سوسیال دیمۆکراسی لە وڵاتانی نۆردیک واتە باکووری ئورووپایە، نیما سەنەندەجی لەم کتێبەدا ڕوونی دەکاتەوە بۆ ئەم بیرۆکە هەڵەیە ؟ بە پێچەوانەوە ئەم وتارانا وڵاتانی نۆردیک خاوەنی سیستەمی ئابووری ئازادن و ئەو پڕوپاگاندایە کە چەپی ئامریکا و وڵاتانی دیکە سەبارەت بە نۆردیک دووپاتی دەکەنەوە دوور لە ڕاستیە.
ئەم کتیبە بە ناوی: Debunking Utopia: Exposing the Myth of Nordic Socialism
لە ۲۴۰ لاپەڕە و ساڵی ۲۰۱۶ بڵاو بووەتەوە و لە ئێرانیش لە لایەن مۆحەمەد ئەمینی عامێری وەرگێڕاوەتەوە بە فارسی و بڵاوکەرەوەی “دنیای اقتصاد” لە ساڵی ۱۴۰۰ بڵاوی کردوەتەوە.
بۆ سۆسیالیسم بەرەو دیکتاتۆری دەڕوا ؟ هەندێک لە چەپەکان دەڵێن ئەوەی کە کۆریای باکوور دەیکات یان لە سەردەمی یەکیەتی سۆڤیەت ڕووی دابوو هیچ پێوەندیکی لە گەڵ ئامانجەکانی مارکسیسم نەبووە و بۆنموونە مارکس نەیگوتوە خەلکی یەکیەتی سۆڤیەت ئەگەر بڕۆن بۆ شارێکی تر دەبی ئیجازەنامە و پاسپۆرت مۆر بکەن بەڵام کێشەی وتەکانی مارکس یان ڕێبەرانی کۆمۆنیست بە تایبەت لە بواری ئابووری دێتەوە سەر یەک وشە ئەویش پلان دانانی چڕکراو (Central planning)، ئەم شێوە بیروباوڕە بەرەو دیکتاتۆری و بە هێز بوونی حکوومەتی ناوەندی دەروات و ئەم بە هێز بوونە ئەبێتە کۆسپێک لە سەر ڕێگای ئازادی و دیمۆکراسی.
ئەگەر بە وردی چاو لە ئازادی ئابووری و هێڵکاری وڵاتانی نۆردیک بکەین کە لێرە دانراوە سەردیڕەکەی Index of Freedom Economic دەبینین کە وڵاتانی نۆردیک لە سەرەوەی چارتەکەن بو نموونە وڵاتی هۆلاند، فینلاند، دانمارک و سۆید، لە پلەی ۸ تا ۱۱ جێگیر دەبن و تەنانەت وڵاتی ئامریکا کە ناسراوترین وڵاتی کاپیتالیستە (بە وتەی چەپەکان) لە پلەی ۲۵ ئەم هێڵکاریە ئەو ڕاستیە دەردەخا کە وڵاتانی نۆردیک لە گرینگترین بواری ئابووری واتە Economic Freedom لە ئامریکا سەرمایەدارترن.
ئەم چارتە لە لایەن Heritage Foundation و The wall street journal درووس بووە، پێوەرەکانی ئەم هێڵکاریە بریتیە لە گەورە بوونی حکوومەت، ماڵیات، خەرجی حکوومەت هەروەها لە بواری یاری دان بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەتوانین بەم پێوەرانە ئاماژە بکەین: ۱ – ژمارەی کۆمپانیاکان ۲- ماوەی درووست کردنی کۆمپانیا و کێشەی ئیجازەنامە ۳ – تێچوونی دامەزرانی کۆمپانیا ۴ – ماوەی داخستنی کۆمپانیا ۵- ئیجازەنامە و مۆڵەت و … بەهەر شێوەیک چاو لە وڵاتانی نۆردیک بکەین دەزانین هیچ پێوەندیکیان لە گەڵ سۆسیالیسم و سیستەمی پلان دانانی چڕکراو نیە.
دەوڵەتی ئاسوودە ژیانی (The welfare state) لە وڵاتانی نۆردیک بە پێ خەرجی زۆر تووشی کێشە بووە و تەنیا وڵاتی نۆروێژ توانیویەتی سیاسەتەکانی درێژە پێ بدات ئەمەش بە هوێ داهاتی نەوت بووە. ئەم وڵاتانە پارەێکی باش بە پانابەران و کۆچەران دەدەن و پێداویستیەکانی ژیان دابین دەکەن سەرەڕای تێچووی زۆر بو حکوومەت ئەم سیاسەتە ئەبێتە هۆی ئەوە کە پانابەران بە دوای کار و پێشە نەڕۆن و زۆربەیان بێکار بن. هەروەها ئەم پەنابەرانە لەبەر ئەوە بژیوی ژیانیان دابین بووە هەوڵ نادەن کە تێکەڵی خەڵکی ئەو وڵاتە بن و تەنانەت پاش ۱۰ یان ۱۵ ساڵ زمانی ئەو وڵاتە فێر نابن.
هەبوونی بیروباوڕی ئێسلامی توندڕەو لە نیوان پەنابەرانی ئورووپا و وڵاتانی نۆردیک ئەم ڕاستیە دەردەخا کە ئەوان نەیانتوانیوە لە گەڵ کەلتوور و بنەماکانی کۆمەڵگا تێکەڵ بن و لە ڕاستیدا هاندەرێکیان نەبووە کە مێشکیان بگۆڕن و ئەم کێشە لە ئەستۆی حێزبە سۆسیال دێمۆکراتە. هەروەها شەری حێزبایەتی لە وڵاتی سۆید بو نموونە نیوان حێزبی ڕاست و سۆسیال دیمۆکرات هەیە. حێزبی ڕاست لەسەر قەێرانی هەڵاوسان (inflation) جەخت دەکات و حێزبی سۆسیال دێمۆکراتیش ڕەخنە لە ڕێژەی بێکاری دەگرێ بەڵام قەیرانی بێکاریش بە بڕوای ئەم نووسەرە لە ئەستۆی چەپەکان و سەندیکای کرێکاریە لەبەر ئەوەی که سەندیکا خوازیاری زیاد کردنی مووچە ی کرێکارە و کۆمپانیا نێو دەوڵەتیەکان ناتوانن لەم وڵاتە کار بکەن و زۆربەیان ئەم وڵاتە جێ دێڵن و دەڕۆنە شوێنیکی دیکە.