بۆ مێژوو نووسینی مەسعوود بارزانی


بەڵێنم داوە وەکوو خوێندنی کتێبی ژیاننامه کە بە ڕاستی حەزم لێیە. ژیاننامەوکتێبی ڕێبەرانی کورد بخوێنم. کتێبی بۆ مێژوو نووسینی مەسعوود بارزانی جێاوازە لەگەڵ ژیاننامەی نەوشیروان مستەفا و نووری پاشا وهتد. لەبەر ئەوەی مەسعوود بارزانی لە ئێستادا ناڕاستەوخۆ لە سەر کورسی دەسەڵاتە و پارتی دەسەڵاتی کوردی هەیە لە باشوور. حکوومەتی هەرێم لە دۆخێکی هەستیارە و بە ڕاستی دوژمنی زۆرە. لەبەر ئەوەیە کە نووسینی وشە بە وشەی ئەم کتێبە ئەتوانێ لەسەر دۆخی کورد بابڵین لە باشوور کاریگەری خۆی هەبێت.
هەر بەم هۆکارەش کتێبەکە زۆر بە شێوازێکی دیپلۆماتیک نووسراە کە تۆ هەست دەکەی لە کونگرەی ڕۆژنامەوانی دانیشتووی و گوێت لە مەسعوود بارزانیە هەڵبەت ئەمە لە ڕووی سیاسیە و شتێکی باشە پێم وایە ئەمە یەکمجارە کورد نەک لەبەر هەست و سۆز بەڵکوو لە پێناو هوکارێکی سیاسی کتێب ئەنووسێت.
بارزانی لەم کتێبە زۆرتر باسی مافی کورد بۆ سەربەخۆیی دەکات هەڵبەت لە پێکهاتەی یاسای نێونەتەوەیی. وا دیارە ڕووی لە خەڵکی کوردستان نیە و دەیهەوی ئامریکا و ڕێکخراوی نەتەوەیکگرتووەکان لەسەر پرسی کورد ڕازی بکات.
هەڵبەت باسی ئەوە ناکات کە بۆ دەبێ کورد دەوڵەتی خۆی درووست بکات؟ ئێمە دەزانین کە نەیار و دوژمن لە ناوخۆ ودەرەوەی وڵات بوونەتە لەمپەرێک بۆ درووست کردنی دەوڵەت و سەربەخۆیی هەر بەم هۆیەش دەبوا بارزانی ئەم باسەی بکردایات کە سوودەکانی سەربەخۆیی چیە و بۆ تاکی کورد دەبێ هەوڵی ئەوە بدات؟
بۆ درووست کردنی دەوڵەت دەبێ هاوکات زلهێزەکان ڕازی بکەیت و لەگەڵیان هاوپەیمانی پێک بێنیت، لە لاێەکی دیکەوە خەڵک لەگەڵ خۆت هاوڕا بکەیت بۆ جێ بەجێ کردنی پڕۆژەیکی سیاسی گەورە. ئەگەر چی لە ڕێفراندۆم زورتر لە ۹۰ لەسەدی کورد دەنگی بە سەربەخۆیی دا بەڵام پێم وایە خەڵک بە وردی نازانن دەوڵەت درووست کردن چەسوودێکی هەیە و ئەرکی خۆیان لەم پڕۆسە چیە .
بارزانی تایبەتمەندی کوردستان و نەتەوەی کورد باس ناکات و لەگەڵ زۆر وڵاتی دیکە بەراوردی دەکات بەڵام بە ڕاستی پرسی کورد دەبێ بە وردی شی بکرێتەوە. بۆنموونە کێشە لەگەڵ عێراق، یان ئەنفاڵ و کیمیایی ئەگەر چی ڕاستیەبەڵام نابێتە مەرجی سەرەکی و بیانوو بو درووست کردنی دەوڵەت واتە پێویست ناکات نەتەوەێک لە پێشدا ژینۆساید بکرێت دوایی دەوڵەتسازی بکات.
دەوڵەتسازی لە ڕقی وڵاتی دراوسێ یان قەرەپوو کردنەوەی ژینۆساید نیە بەڵکوو پڕۆژەێکی سیاسیە کە تا ئێستا نەمدیوە ڕۆشنبیرێکی کورد باسی ئەوە بکات کە سوودەکانی چیە و ئەرکی تاکی کورد لەم پڕۆژەدا چیە.
پێم وایە تەنانەت ئەگەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بەوەش دابنێت و بە فەرمی کوردستان ببێتە دەوڵەت بەڵام خەڵک پێ وابێت دەوڵەت باوکی ئەوانەو ئەرکی بەس بڵاو کردنی پارە و مووچەیە و وەکووتاک ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاوی نیە و خۆی بە خاوەنی ئەو سەروەریە نەزانێت، لە ئاکامدا دەوڵەتێکی لاواز و هەژار درووست دەکرێت کە خەڵکێکێ کەم ئەندام و چەقبەستوو لەوێ دەژین وەکوو زوربەی لە وڵاتە ئیسلامیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وانەی نوژا

لە مێژە باوڕم بە سیستەمی پەرەوەردە و فێرکاری لە ئێران نەماوە. کاتێ چاو لە ڕابردوو دەکەم پێم وایە زوربەی لە زانستی ئەمڕوی من دەستکردی هەوڵ و تێکۆشانی خۆم بووە کە یان بە دوای کتێب خۆیندن بووم یان بە دوای زانیاری لەناو ئینتەرنێت.
لە ڕاستیدا بۆ نۆژای کچم کە تەمەنی ۶ ساڵە، خولێکی فێرکاریم دەسپێکردووە کە بنەمای لەسەر زانستەگشتیەکانە. ئەگەر ژیانی خۆمان وەکوو هەرەمێک یان سێگۆشەیک چاو لێ بکەین بەشی خواری هەرەمەکە تەمەنی منداڵیە کە کاتمان زۆرە و مێشکمان بۆ شتی قووڵ و شیکاری ئامادە نیە.


پێم وایە ئەم سەردەمە باشترین کاتەبۆ فێر بوونی زانستەگشتیەکان بە شێوەیکی ڕووکەشی بۆ نموونە زانست لە سەر خۆر و مانگ و ئەستێرەناسی یان کەرەسە و ئامرازی جۆراوجۆر چۆن کار دەکات..

کاتێ کە تەمەنی ئێمە بەرەو لاوی و گەورە بوون ڕۆیشت ئەدی کاتمان نیە کە زانیاریە گشتیەکان فێر بین و دەبێ لەسەر بواری تایبەت کار بکەین. بۆ نموونە پاش ئەوەی گەیشتین بە تەمەنی ۱۵ ساڵ دبێ بواری تایبەتی خۆمان دەست نیشان بکەین بۆ نموونە بواڕی هونەر،بیرکاری،کارەبا یان…. پاش چەن ساڵ خوێندن لەوبوارە ڕۆیشتن بۆ زانکۆ لەوێش دیسان بوارەکە وردتر دەبێتەوە بۆ نموونە ئێمە کە بە گشتی کارەبامان خوێندووە لەم قۆناغە بەشی کۆنتڕوڵ دەخوێنین.


ئەم شێوە لە درێژەدانە یارمەتیمان ئەدات کە زیاتر بڕوینە ناو قووڵایی بابەتەکە.
ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ سەرەتای باسەکە من هەوڵم داوە کە بەشی خواری هەرەمەکە لە مێشکی کچەکەم بەربڵاو کەم و زانیاریکی کورت و پوخت لەسەر هەموو شتێکی پێ بدەم ئەمەش جۆرێک ڕێکخستن و ئامادەکاریە بۆ هەڵبژاردنی بواری تایبەت لە داهاتوو.
ئەو بابەتانە کە وەکوو زانیاری گشتی پێم وتووە ئەمانەیە:

ژمارەکان،کەش و هەوا،سووڕینی ئاو، گۆی زەوی و هەسارەی من،چۆن لە ئاگر دەرباز بین، خولی خۆراک لە ناو بوونەوەرەکان،سەگی یاریدەر، ئاو لە ناو سروشت،نووری مانگ، بەرزکەرەوەی پەنجەرەی کارەبایی، نوور و تاریکی یان چۆن نوور دەبینین،How TV works، How keyboard works,کەف چۆن،درووس دەبێت، چاو چۆن کار دەکات،ئاو چۆن دێتە ناو ماڵەکان، get the flu,نەخشەی جیهان، گرووپی خۆراک بەشی ۱ و بەشی ۲ ، Compass introduction , مێژووی چرخ، vga card, بەرگری خودی ، hold your urine, expired medicine, پلەی گەرما،learn and fun 1، learn and fun 2، ڕۆژەکانی حەفتە، چیرۆکی پرۆمتیوس، quiz for kids، ئاوێنە چۆن کاردەکات، دەنگی پەلەوەرەکان، دەنگ لە مرۆڤ چون درووست دەبێت، ئایا ئاژەڵ قسە دەکات، دۆستی ڕاستەقینە، how car engine works، بەفر چۆن درووست دەب، چەکی کڵاش چۆن کار دەکات،جەمسەری باکوور و باشوور،مۆڵتیمتر، مار .