بیرکردنەوەی قووڵ نووسینی گەری کاسپارۆف – بەشی ۱

کاسپارۆف یاریزانی ناسراو و بەناوبانگی شەتڕەنج لەم کتێبە تیشک دەخاتە سەر ڕکابەری و ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ژیری دەستکرد و کەمپیوتەر. نازناوی دووەمی کتێبەکەش ئەمەیە ئەو شوێنە کە ژیری دەستکرد کۆتایی پێ دێت و داهێنانی مرۆڤ دەست پێدەکات.

کاسپارۆف جگە لە زیرەکی و توانایی بیرکردنەوە زۆر گەشبینە، کاسپارۆف گەشبینە بەرامبەر بە داهاتووی مرۆڤ یان پێشکەوتنی کەمپیوتەرەکان. لەم کتێبە کاسپارۆف باسی یاریەکانی خۆی دەکات لەگەڵ دیپ بلو (Deep blue) کەمپیوتەری بەهێز و تایبەتی کۆمپانیای IBM . کاسپارۆف دووجار لەگەڵ دیپ بلو یاری دەکات و لەساڵی ۱۹۹۷ یاریەکە ئەدوڕێنێت و کاتێ لەگەڵی چاوپێکەوتن دەکەن بەیەک ڕستە وڵام ئەداتەوە “مرۆڤێک شکەستی خوارد و مرۆڤێک بردیەوە”

پرسیارێکی گرنگ لەم کتێبە هەیە کە ئەڵێ: ئایا مرۆڤ توانای هەیە وەکوو کەمپیوتەر یاری شەتڕەنج بکات؟ لە ڕاستیدا نەرم ئامێری شەتڕەنج هەموو کرانەوەکان (Opening) بە هەموو لقەکانیەوە (Variant) دەزانێ و توانای هەیە جووڵەکان تا قووڵایی ۱۶ یان ۲۰ شیکاری بکات (بە پێ توانای CPU)  و تەنانەت کاتیش سەرف ناکات واتە هەموو ئەو کارانە دەکات بێ ئەوەی کات سەرف بکات. دیارە ئێستا کەس ناتوانێ لە Stockfish ناسراوترین بزوێنەری شەتڕەنج بیباتەوە.

لە ئێستادا پلەی  ELOستاک فیش ۳۵۰۰ واتە ۷۰۰ پلە بەرزترە لە مەگنێس کارلسێن یەکەمین یاریزانی شەتڕەنج لە جیهان.ئەم ڕاستیە لای هەموو کەس سەلمێندراوە و هەموو کەس دانیان پیاناوە بەڵام شتێکی گرنگتر هەیە کە ناکرێت جووڵەکانی ستاک فیش لاسایی بکەینەوە لەبەر ئەوەی ئێمە دەبێ جووڵەیکی مرۆڤانە بکەین بە پێ مێشکی سنوورداری خۆمان لەبەر ئەوەی ئێمە ناتوانین تا قووڵایی ۱۵ و ۱۶ خۆمان و بەرامبەرەکەمان لێک بدەینەوە یان شیکاری بکەین.

کاسپارۆف لە درێژەی کتێبەکەش باسی بابی فیشر (Bobby Fischer) دەکات . لەوسەردەمە یەکیەتی سۆڤیەت هەموو خەڵاتەکانی شەتڕەنجی ئەبردەوە و هەموو یاریزانە بەناو بانگەکان خەڵکی یەکیەتی سۆڤیەت بوون هەڵبەت حکوومەتی ستالین و دواتریش خرۆشچۆف گرنگی زۆر و لەڕادەبەدەریان بە شەتڕەنج ئەدا لە ڕاستیدا حکوومەت وەکوو پڕۆپاگاندایکی سیاسی چاوی لە شەتڕەنج دەکرد و بەهەموو هێزەوە پاڵپشتی پاڵەوانەکانی شەتڕەنجی دەکرد و شەتڕەنج بۆ دەسەڵاتدارانی کۆمۆنیست درێژکراوەی شەڕی سارد بوو. بەلام لە داهاتوو دیتمان بابی فیشر ئەو ڕچەیە شکاند و پاش چەند یاریکی سەرنج راکێش کە هەموو جیهان چاوی لەسەر بوو لە بەرامبەر سپاسکی بردیەوە. فیلمێکی زۆر خۆشیش هەیە سەبارەت بەم یاریە بە ناوی Pawn Sacrifice کە پێشنیار دەکەم بیبینن.

کاسپارۆف لە بەشێ لەم کتێبە باسی جیاوازی نەخشەڕێگا و تاکتیک دەکات. ئەمەش بەس بواری شەتڕەنج ناگرێتەوە و لەهەموو بوارەکانی ژیان ڕەنگدانەوەی هەیە بۆ نموونە ئێمە وەکوو یاریزانی شەتڕەنج بەردەوام نەخشەڕێگای خۆمان ناگۆڕین و ئەگەریش وا بکەین ئەوە ئیتر ناوی Strategy یان نەخشە ڕێگا نیە بەڵام ئاساییە ئەگەر چەندجار تاکتیکی خۆمان بگۆڕین، بۆ نموونە لە یاریکی شەتڕەنج ئێمە دەزانین لایەنی پاوشا لاواز بووە، نەخشەڕیگای ئێمە ئەوەیە هەموو سوارەکانی خۆمان بهێنین بۆ لایەنی پاوشا تاکتیکیش دەبێتە ئەوەی کە بۆ نموونە لە هێرش کردنە سەر پاوشا هەر دوو قەڵای خۆمان لە ستوونی پاوشا دابنین. لەوانەیە تاکتیکمان بگۆڕین بەڵان هێرش کردنە سەر پاوشا بەردەوام دەبێت.

لە بەراورد کردنی ژیری دەستکرد و ئاوەزمەندی پرسیارێکی گرنگ دێتە ئاراوە، دەکرێ بە لاسایی کردنەوە یان کۆپی کردن ژیری دەستکرد فێری یاری شەتڕەنج بکەین؟ بۆ نموونە کاسپارۆف باسی بزوێنەرە سەرەتاییەکانی شەتڕەنج دەکات و ئەڵێت ئەوان هەوڵیان ئەدا وەکوو مامۆستاکانی گەورەی شەتڕەنج وەزیرەکەیان فیدا بکەن بەڵام بە کوشت دانی وەزیر دەبێ پلانێکی زۆر قووڵ لە پشتی بێت و ببێتە هۆی مات کردنی بەرامبەرەکەت نەک بە خۆڕایی و بە بێ ئامانج. لەگەڵ بە کوشت دان و فیدا کردن دەبێ هۆکار و ئامانج و نەخشەڕێگای شەتڕەنج فێری ژیری دەستکرد بکەیت و بەس لاسایی کردنەوە چارەسەر نیە. 

منتشرشده توسط

Donkishot

فواد انصاری هستم کسی که تمام طول عمرش در مقایسه با عمر هستی و قدمت زندگی به اندازه ی چشم بر هم زدنی نیست و زندگیش یک سنگریزه ی کوچک بین دو عدم و دو سیاهچاله است. ولی این سنگریزه میخواهد خود به زندگیش معنا دهد و آن را باز تعریف و تغییر شکل دهد. foad.ansary@gmail.com

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *