هاجەریسم بەشی ۱

کتێبی هاجەریسم نووسینی پاتریشیا کرۆن و مایکل کۆک لە ساڵی ۱۹۷۷ نووسراوە. ئەو شتەی کە ئەم کتێبە بەنرخ دەکات لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی مێژووی ئیسلامە بە پێ سەرچاوەکانی دەرەوەی ئیسلام. لەبەر ئەوەی تا ئێستا زوربەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر مێژووی ئیسلام پشتی بەستووە بە مێژووناسە عەرەب و ئیسلامەکان وەکوو تەبەری و هەروەها سیرەی نەبەوی. سەرچاوەی ئەم کتێبە دەقە کۆنەکانی مێژووی سەردەمی ئیسلامە کە بە زمانی یۆنانی، سەریانی، عبری، قبتی (میسری کۆن) و لاتین نووسراوە.

وشەی هاجەریسم ئەگەڕێتەوە بۆ عەرەبە جووەکان و بیرۆکەی سەرەکی ئەم کتێبە دەڵێ ئیسلام سەرەتای بزووتنەوەێکی سیاسی هاوبەشە لە نێوان عەرەب و جووەکان ئامانجی ئەم بزووتنەوەش وەرگەرتنی وڵاتی پیرۆزە لە ئێمپراتووری بیزانت.

یەکگرتووی عەرەب و جووەکانی شاری ئۆدسا لە ساڵەکانی ۶۰۰ تا ۶۲۰ زایینی ڕووی داوە و جێگای سەرنج ئەوەیە کەسایەتیک بە ناوی محەمەد وەکوو بازرگانێکی عەرەب ئاماژەی پێ دەکرێت، ئەو دژایەتی وا دواتر ڕوو دەدات لەبەر چاکسازی و بیناسازی شوێنی پیرۆز بووە و جۆرێک ڕکابەری بۆ دەسەڵاتخوازی و کۆنتڕۆڵی ئەو شوێنە هاتوەتە ئاراوە. لە ڕاستیدا شتێک بە ناوی فەتح وا سەرچاوە ئیسلامیەکان باسی دەکەن نەبووە. پاش ئەم دژایەتی و ناکۆکیە عەرەبەکان هەست بە بۆشایی لە ڕووی دەروونی دەکەن و ئەڵێن ئێمەش دەبێ دینێک یان پێغەمبەرێکمان هەبێت و وردە وردە ئیسلامیان درووست کرد.

هەڵبەت بە پی ئەو زانیاریانە وا لە شوێنەوارناسی دەرکەوتووە ئومەویەکان (بنی امیە) دەسەڵاتێکی مەسیحی بوون و تەنانەت لەسەر دراوەکانیان وێنەی خاچ کێشراوە. حجاج بن یوسف کە بە پێ مێژوو خوێنڕێژترین والی ئومەویە بووە بناغەی ئەم دینە نوێە دادەنێت و پاش ئەویش عەباسیەکان بە درووست کردنی حەدیس و سیرە نەبەوی و مێژووی ساختە گۆشتێک درووست دەکەن بۆ ئێسقانی لاوازی ئیسلام.

ئەوەی کە زۆر سەرنج ڕاکێشە سەبارەت بە ئیسلامی کۆن لەیەک چوون و لاسایکردنەوەی هەڵسوکەوتی سامریەکانە، سامریەکان لقێک لە بەنی ئیسرائیل بوون هەڵبەت بەهەندێک جیاوازی و ئەتوانین بڵین یاسا و ئائینی تایبەتی خۆیان هەبوو.

سامریەکان خاوەنی شارێکی پیرۆز با ناو شکێم (Shechem) و شاخێک بە ناوی جزریم بوون و گۆڕی یوسفیش لەوێ بوو ئەم سێ شتە کە هەڵبەت بەس ئەم سێ شتەش نیە و دوایی باسی دەکەین لە لایەن ئیسلام لاسایی کراوە و شاری مەکە و شاخی “جبل النور” و گۆڕی ئێبراهیم بووەتە جێگرەوەو و بەدیلی سامریەکان گەرچی بیرۆکەی شاری مەکە دواتر و لە سەدەکانی ناوەڕاست درووست بووە و پاتریشیا کرۆن لە کتێبێکی دیکە(دوایی لە سەر ئەو کتێبەش دەنووسم) باسی ئەوە دەکات شاری مەکە لەسەردەمی موحەمەد بوونی نەبووە تەنیا گوندێکی بچووک بوو و لە هیچ بەڵگەیک ئاماژەی پێ نەکراوە بەڵام مێژووی ئیسلام پێمان ئەڵێت مەکی چەقی نیمچە دوورگەی عەرەبی بووە و شارێکی زۆر گرنگ لە ڕووی بازرگانی بووە.

قیبلەی ئومەویەکان بەرەو باکووری ڕۆژئاوای عەرەبستان بووە کە دەبێتە هەر ئەو شارەی شکێم کە پێشتر باسمان کرد، هەروەها  “قبطه الصخره ” درووست کراوەی ئومەویەکان بەو مەبەستە بوو نیشانی بدەن ئیسلام سەربەخۆ و هیچ پێوەندیکی بە جوو و مەسیحی نیە.

لەچەندساڵی ڕابردوو لە سەر مزگەوتەکانی ئەو سەردەمە لێکۆڵینەوە کراوە و ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت قیبلەی موسڵمانان تا سەدەکانی ناوەراستیش بەرەو مەکە نەبووە.

هەروەها شایەتێک میسری بە ناوی حەرابی لە سەدەی ۷ زایینی باسی ئەوە دەکات میسریەکان بەرەو باکووری عەرەبستان نوێژیان دەکرد. عەباسیەکان پایتەختی حکوومەتیان لە شام گواستەوە بۆ عێراق ئەم گواستنەوە بەس گۆڕانی جوگرافیا نەبوو بەڵکوو دەتوانین بڵێن جیاکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و ڕۆحی ئیسلام بوو و ئیسلامی نوێ وردە وردە درووست کرا.

عەباسیەکان کتێب و یاسایان بە قۆرعان سنووردار کرد ئەمەش بە مانای سڕینەوەی کتێبەکانی دیکە بوو. هەروەها داب و نەریتی خەڵکیان بە داب و نەریتی موحەمەد سنووردار کرد بە پێ ئەوان داب و نەریتی کەسی دیگە گرنگ نەبووە. نووسین یان درووست کردنی ئەو هەموو حەدیسەش لەو سەردەما جێگای گومانە. بیهێنە بەرچاوت ۱۵۰ ساڵ پاش مردنی موحەمەد کەسێک لە خوراسانەوە حەدیس نووسین دەس پێدەکات و ئەو هەموو حەدیسە لەسەر وردەکاری ژیانی کەسێک دەنووسی ئەگەریش بە پێ بەڵگە و لێکۆڵینەوە بێت بۆ ئەوکارە لەسەردەمی ئێستا سەدان مێژووناس پێویستە!

هاوکات لەگەڵ لەدەسدانی شارستانیەتی بابولی و ئاشوری لە سووریا و عێراق درگای ئەو دوووڵاتە بۆ دینی تازە ئاوەڵا بوو   لە عێراق عەباسیەکان بەغدادیان کردە پایتەختی خۆیان و موعتەزێلە دەستیان کرد بە وەرگێڕانی هەموو کتێبە فەلسەفیەکانی یۆنانی و ڕۆمی ئەتوانین بڵین بناغەی سەردەمی زێڕینی ئیسلام هەر لەو سەردەما دانرا.

منتشرشده توسط

Donkishot

فواد انصاری هستم کسی که تمام طول عمرش در مقایسه با عمر هستی و قدمت زندگی به اندازه ی چشم بر هم زدنی نیست و زندگیش یک سنگریزه ی کوچک بین دو عدم و دو سیاهچاله است. ولی این سنگریزه میخواهد خود به زندگیش معنا دهد و آن را باز تعریف و تغییر شکل دهد. foad.ansary@gmail.com

2 دیدگاه در “هاجەریسم بەشی ۱”

  1. سلام فواد جان
    همیشه به سایتت سر میزنم ولی وقتی با متنی که به زبان کردی نوشتی مواجه می‌شدم، با افسوس که نمیتوانم بخوانم، سایت را ترک می‌کردم تا دفعه‌ی بعد. امروز ناگهان به ذهنم رسید که می‌توانم از گوگل ترنسلیت کمک بگیرم و شد آنچه باید می‌شد. خوشحالم که از این پس می‌توانم متن‌هایی که نوشته‌ای را بخوانم. راستی گودریدز متاسفانه به دلیل تحریم‌ها، اکانت گودریدز من را محدود کرد و به اون دسترسی ندارم. حس ایجاد اکانت جدید هم نداشتم. شاید دوباره اکانت جدید ایجاد کنم.
    موفق و پیروز باشی

    1. سلام رفیق خوشحالم که گوگل ترجمه ی دقیقی داره و ممنون بابت سرزدن به اینجا . من گودریدز زیاد میرم و اونجا فعال هستم . حتما یه اکانت بساز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *