هونەری خۆشاردنەوە نووسینی  Kevin D.Mitnick


ماوەیەک لەمەوپێش دەستم کرد بە خوێندنی کتێبی هونەری خۆشاردنەوە (The art of invisibility)،

 نووسینی  Kevin D.Mitnick  ئەم نووسەرە، هاکەرێکی بەناوبانگە و کۆمپانیایەکی سایبریشی هەیە کە لەسەر دژە وایرۆس و هێرشە سایبرییەکان کار دەکات وە لە بواری ئاسایش ڕاوێژکارێکی پلە بەرزە، هەروەها Kevin D.Mitnick سێ کتێبی دیکەی هەیە بە ناوی هونەری دزەکردن، هونەری فریودان و ڕۆح لە ناو وایەرەکان.  بە داخەوە ئەم نووسەرو هاکەرە گەورە لە ساڵی ۲۰۲۳ کۆچی دوایی کرد.

ئەگەر کتێبی تۆماری هەمیشەیی  Permanent Record نووسینی   Edward Snowden تان خوێندبێت ئەم کتێبەش تۆزێک لە کتێبەکەی سنۆدێن ئەچێت بە تایبەت لەو بوارە کە هەردووکیان هەوڵ ئەدەن لە NSA,CIA,FBI بە جۆرێک خۆیان بشارنەوە وڕێگەی سیخوڕی بە حکوومەتی ئەمریکا نەدەن.


Who Was Kevin Mitnick: The Hacker That Changed Cybersecurity


جیاوازیەکە ئەوەیە کە کتێبی هونەری خۆشاردنەوە زیاتر ئەڕوات ناو وردکاری تەکنیکی و قووڵتر باسی زانستی ئەکات واتا کتێبی سنۆدێن بۆ خەڵکی ئاسایی باشترە بەڵام بە ڕای من هەر خوێندکار یان ئەندازیارێکی کۆمپیوتەر لە کوردستان ئەبێ ئەم کتێبەی میتنیک بخوێنێت تا بزانێت مەبەست لە خۆشاردنەوە یاخۆ پاراستن چیە.

یەکەم هەنگاو بۆ خۆشاردنەوە کڕینی لاپتۆپێکی نوێیە بەو مەرجەی کە بە هیچ شێوەیەک ئەکاونتی گووگڵ یان یاهوو یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەکرێتەوە کە دیار بوو کیت و ناسنامەت لەسەر ئینتەرنێت چیە ئیتر شاردنەوە مانای نییە و هەموو شتێک دەرئەکەوێت بۆ نموونە مێژووی گەرانەکان لەسەر گووگڵ تۆمار کراوە.

دەزانێت لە یوتیوب چ ڤیدیۆیەکت بینیوە یان لە گووگڵ بە دوای چی گەڕاوی یان تەنانەت لە چ شوێنێک بۆ چ شوێنێک ڕۆیشتووی هەڵبەت لەم کتێبەش باسی دەکات کە چۆن دەکرێت ئەم زانیاریانە کە لەسەرت تۆمار کراوە بیسڕیتەوە بەڵام باشترین کار ئەوەیە کە دوو ناسنامەت هەبێت یەکیان نەهێنی بێت و ئەو ئامێرانە وا کاری پێ ئەکەیت بە تەواوی ئەمن بێت.

ئەمن بوون بەس ئەکاونتەکان نییە زۆر شت  ئەگرێتەوە، سەرەتا ئەو ئامێرە کە دەیکڕی لاپتۆپ یان مۆبایل لەبەر ئەوەی ناونیشانی MAC  هەیە و ژمارەی زنجیرەیی (Serial Number) هەیە نابێ خۆت بە ناسنامە یان Debit Card بیکڕی ئەبێ بە پارەی نەختی بیکڕی باشتر ئەوەیە کە Gift Card بەکاربێنی باشتریش ئەوەیە کە خۆت نەیکڕی لەبەر ئەوەی دووکانەکان کامێرای شاراوەیان هەیە و خۆت بە جۆرێک بپارێزی و بشاریتەوە یان پارەکە بدەی بە کەسێکی نەناسراو بیکڕێ بۆت.

پێوەندی گرتن بە ئینتەرنێت زۆر قورسترە. یەکەم ئەبێ TOR دامەزرێنی هەڵبەت لە ئێران ئەم کارە زەحمەتە و ئینتەرنێتێکی خێرای دەوێت تۆڕ وەکوو پیاز وایە تەنانەت جۆری پرۆتۆکۆلەکەیشی پیازی و چین لەسەر چینە کە بە باشی تۆ ئەشارێتەوە و دووەمین کارکڕینی  VPN بۆ ئەوەیە دیار نەبێت لە چ ڕێگایەک پەیوەندی ئەگری بەڵام VPN کان هەموویان جێگەی متمانە نین زوربەیان لەلایەن دەزگای سیخۆڕی وڵاتانی جۆراوجۆر دامەزراون باشتر ئەوەیە کە VPN بە بیتکۆین بیکڕیت هەڵبەت بیتکۆین بە تەواوی نهێنی نییە و زنجیرەی بلاک کراوەیە هەموو کەسێک دەتوانێ مامەڵەکانی سەر ئەم تۆڕە ببینێت ڕاستە کە نێوی تۆ لە بلاک چین  یان زنجیرەی بلاک دیار نییە بەڵام ناونیشانی گشتی تۆ یان ناونیشانی پابلیک لەوێ دیارە.

باشتر ئەوەیە کە دوو دانە جزدانی بیتکۆین یان بیتکۆین واڵت بەکاربێنیت وە هەروەها لە سیستەمی هاوشێوەی Coinjoin کەڵک وەربگریت پاشان بە هیچ شێوەیەک  Exchangeبۆ گۆڕینەوەی بیتکۆین بەکار نەهێنی پاش کڕینی VPN ئەکرێت بڵێی لە خۆشاردنەوە نزیک بوویتەوە بەڵام باشتر ئەوەیە کە ناونیشانی MAC ئامێرەکانت بگۆڕی و بە بەردەوامی کاریان پێ نەکەیت هەروەها لەو شوێنەش بە مۆبایل کارنەکەی, لەبەر ئەوەی نزیکترین ئانتین دیاری ئەکات لە چ گەڕەکێک نیشتەجێ بووی هەڵبەت ئەم کتێبە باسی موبایلیش دەکات و ئەڵێ چۆن بیکڕیت و سوودی لێ وەربگریت و تەنانەت خۆت بشاریتەوە.

CoinJoin - Bitcoin Wiki

هەروەها دەڵێت Burned Phone چییە و کە بە ڕاستی باسەکە زۆر دوور و درێژ دەبێت و باشتر ئەوەیە کە خۆتان کتێبەکە بخوێنن لە بواری تەکنەلۆژیا هەندێک کتێب و سەرچاوە هەیە کە زۆر پێویستە بکرێت بە کوردی بەڵام ئەو وەرگێڕانە لەبەر خێرایی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا ئەبێ لە یەک مانگ تا سێ مانگ بکرێت ئەم کارەش بۆ یەک نەفەر ناکرێت و هێز و پارەی زۆری دەوێ بەڵام پێم وایە ئەکرێ بە نووسین و ڤیدیۆ و پادکەست لەسەر هەموو کتێبەکان باس بکەین و وڵاتی خۆمان (کوردستان) لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم ئاشنا بکەین لەگەڵ ڕێزم