
ماوەیکە خەریکی خوێندنی کتێبی چارلی کرکم بە ناوی کات بۆ خاڵی وەرچەرخان. هەڵبەت ئەگەر ڕاست بێژبم چارلی کرکم نەدەناسی و پاش ئەوکارەساتە دەڵتەزێنە و تێرۆری چارلی کرک لەگەڵ بیروبۆچوونەکانی ئاشنا بووم. دەمزانی چارلی کرک لەبەرەی ڕاستەو لە هەڵبژاردنەکانی ئامریکا پاڵپشتی ترامپ دەکات.
بەڵام ئەوەش زۆر سەرەنج ڕاکیشە کە لەم تەمەنە چەند کتێبی نووسیوە کە پێم وایە ئەم کتێبە کە باسی دەکەم گرنگترین و باشترینیان بێت. ئەم کتێبەم جارێک تەواو نەکردووە و تەنانەت نیوەشم نەخوێندووە بەڵام پێم خۆش بوو تۆزێک لەسەری بنووسم و ئاماژە بە چەند خاڵی گرنگ بکەم.
کتێبەکە ئەتوانین بڵین ژیاننامەی هزری چارلی کرکە لەبەر ئەوەی چارلی کرک باسی دامەزراندنی Turning Point USAدەکات و دەڵێ چۆن و لەبەر چ هۆکارێک ئەم دامەزراوەمان درووست کرد و ئامانجی پاڵپشتی کردن و ڕیکلام کردن بۆ بەرەی ڕاست و کۆنپارێز لە ئامریکا بوو، ئەتوانین بڵین بیرۆکەکانی چارلی کرک تێکەڵێکە لە لیبڕالیسمی ئەمریکی و بیرۆکەی باوکە دامەزرێنەرەکانی ئامریکا لەگەڵ ڕێبازی ئابووری ئوتریشی.
پێشتر بە هۆی حەزی خۆم لە بیت کۆین و کریپتۆ لەسەر کتێبەکان و وتارەکانی هایک و فەن میزێس خویندنەوەی زۆرم بوو، ئەزانم کە ئابووری ئوتریشی ئامانجی ئەوەیە دەوڵەت زۆر بچووک بکاتەوە و تەنیا ئاسایش و سوپا لە ژێر حوکمی دەوڵەت بێت، تەنانەت چاپ کردنی پارە نابێ ئەرکی دەوڵەت بێت و دەبێ لح ژێر فەرمانی بانکی ناوەندی بێت.
چارلی کرک باوری بەم بیروکە هەیە تەنانەت کیشەی ئیلۆن ماسک لەگەڵ ترامپیش هەر ئەم شتەیە ئیلۆن ماسک پێ وایە دەبێ دەوڵەت و لق و پۆەکانی چکۆلە بێتەوە و ترامپ لەگەل ئەم بیرۆکەیە نیە و خۆتان دەبینن چۆن نرخی گواستنەوەی کاڵا لە جیهان دەگۆڕێت.
بابەتێکی دیکە وا لەم کتێبە باس دەکرێ ڕەخنەیە لە کۆمپانیا گەورەکانی بیمە وا لەگەڵ دەوڵەت ڕێکەوتنیان هەیە و زوربەیان تووشی گەندەڵی هاتوون. هەروەها باسی یاسای Obamacare دەکات کە لە ساڵی ۲۰۱۰ لە لایەن دەوڵەتی ئامریکا پەسەند کرا. هەوڵی چارلی کرک و کۆماریخوازەکان بۆ کەم کردنەوەی گەندەڵی لەم کتێبە بە ڕوونی دیارەو پاش هەڵبژاردنیش لە لایەن ئیلۆن ماسک ئەم پڕۆژەیە با ناوی DOGE بە وردی لەم بوارەیە کاری دەکرد و سەرکەوتنی زۆریشی بەدەست هێنا.
یەکێ لە هەوڵەکانی دیکەی چارلی کرک پشتیوانی کردن لە کۆمپانیا بچووکەکان بوو بەرامبەر بە کۆمپانیا گەورە و پاوانخوازەکان وەکوو Antitrust بۆ بەهێز کردنی بازاڕی ئازاد، لە ڕاستیدا کێبەرکێ و ڕکابەری لە بازاڕی ئازاد و ئاسانکاری بۆ سووڕاندنی چەرخی ئابووری یەکم مەرجی لیبڕالیسمە و چارلی کرک خۆی بە شوێن کەوتووی ئەو ڕێبازە پێناسە دەکات و دەڵێ کۆمپانیا گەورەکان لە گەڵ دەوڵەتی ئامریکا خەریکی گەندەڵین و ئەمەش بووەتە ڕێگرێک بۆ گەشەی ئابووری لە ناو کۆمپانیا بچووکەکان.
بابەتێکی دیکە وا چارلی کرک باسی دەکات جیاکردنەوەی بیمە لە کار یان پیشەیە، ئەو ئەڵێ بیمەی تەندروستی نابێت پێوەندیدار بە شوێنی کار کردن بێت واتە کەسێک نابێ بیمەی خۆی لەدەس بدات تەنیا لەبەر گۆڕینی کار. واتە بیمە دەبێت بە شێوەیکی سەربەخۆ و لە ئەستۆی کەرتی تایبەت بێت بۆ ئەوەی هەرکەس بتوانێت بە ئازادی تەواو هەڵبژێرێت و ئەم کارەش ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی دەسەڵاتی حکوومەت لە سەر ژیانی خاڵک.
چارلی کرک سەردانی هەموو کۆڕ و زانکۆکانی دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵک وتووێژ بکات و زۆرتریش بەرەوڕووی ڕەخنەی زۆر لە لایەن چەپ و فێمێنیست و جێندێریست و ڤۆکیست دەبوا. هەربۆیە ئاساییە لەم کتێبەش باسی هەندێک لەو ڕەخنانە بکات و وڵامی خۆی و بیرۆڕای خۆی زۆرتر شی بکاتەوە.
یەکێ لەو شتانە وا خەڵک زۆر باسی دەکات کۆمپانیا گەورەکانی وەکوو ئوبێرە ئەوان دەڵێن ئۆبێر شۆفێرەکانی کردووە بە کۆێلەی خۆی و دەسەڵاتی زۆری درووست کردووە و دەوڵەتیش ناتوانێ کۆنتڕۆڵی ئەم دۆخە بکات و لە ڕاستیدا شۆفێرەکان بوونەتە بەڵێندەری سەربەخۆ و تەنانەت ئاسایشی کار یان job’s Security یان نیە.
بەڵام چارلی کرک وڵام ئەداتەوە پێش درووست بوونی کۆمپانیا lift,Uber شارەوانی نیویۆرک یان ئەو شارەوانیەکانی دیکە بۆ مۆڵەت و ئیجازە دان هەندێ جار نزیکەی ۱ ملیۆن دۆلاریان لە خاوەن تاکسی وەردەگرت، لە ڕاستیدا لاپەڕەیکی کاغەزیان لە بەرامبەر پارەیکی خەیاڵی دەفرۆشت کە ئەویش بووە هۆی گەندەڵیکی زۆر لە لایەن دەوڵەت، ڕێک وەکوو وڵاتانی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام ئۆبێر دەرفەتی کارکردنی بۆ هەموو کەس ڕەخساند و نرخی تاکسیش لە ئامریکا دابەزی لە ڕاستیدا بازار خۆی ڕێک دەخات و نرخی گونجاو بێ ئەوەی دەوڵەت یان یەکیەتی شۆفێرانی تاکسی ئەو نرخە دیاری بکەن لە لایەن بازاڕی ئازاد دیاری کرا.
