دۆنی ئارام، گەیشتن بە لووتکەی ڕومان

پێم وایە ئەم کتێبە درێژترین کتێبێک بوو کە تا ئێستا خوێندوومە کتێبەکە یان بڵێن ڕۆمانەکە چوار بەرگ بوو هەڵبەت من کتێبە دەنگییە کەم گوێدا کە هەشتا کاتژمێر بوو و نزیک بە چوار مانگ خەریکی خوێندنی ئەم کتێبە بووم بەڵام چێژی زۆرم لێ وەرگرت ڕۆمانەکە سەبارەت بە ناوچەیەکە لە ڕووسیا و هەموو گوندەکانی قەراخی ڕووباری دوون لەناو ڕۆمانەکە باس کراوە نووسەری ئەم ڕۆمانە واتە شلۆخۆف خۆی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە و بەباشی باسی هەموو شتێک دەکا ڕووداوەکان لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و چواردە تا هەزار و نۆسەد و بیست و دوو باس دەکا و ئەو حەوت یان هەشت ساڵە شەڕ لەم ناوچەیە بەردەوامە.

 یەکەم شەڕی ئەوەڵی جیهانی و پاش ئەوەش شەڕی ناوخۆ لە نێوان سوورەکان و سپییەکان بە تایبەت قەزاقەکان  گریشکا پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە چەند جار بیری دەگۆڕێت و پاش ئەو هەموو شەڕە کە دەیکات لە شەڕ و نامەتییەکانی بێزار دەبێ بۆ گریشکا ژیان مانا و جوانی زۆرتری هەیە و شەڕ وەکوو لەمپەرێک لەسەر ڕێگای دروست دەبێ بەڵام خۆی لەو شەڕە لانادا و بە هەموو هێز و توانای جارێک لە بەرانبەر ئەڵمانییەکان جاری دووەم لە بەرانبەر سوورەکان و کۆمۆنیستەکان و جاری سێهەمیش لە بەرانبەر لەشکری سپی لە ئۆکراین و لە هستان شەڕ دەکا.

 ژیانی پڕ لە هەوراز و نشێوی گریشکا بە جوانی لە ڕۆمانەکە باس کراوە کاتێک کە کتێبەکە دەخوێنی لە هەموو ئاڵوگۆڕەکانی ئەو سەردەمە لەو ناوچە دیاریکراوە تێدەگەی لە ئابووری لە شێوەی ژیان و کەلتوور لە ئایدیۆلۆژیای سیاسی لە جۆرافیای ناوچەکە و بە ڕاستی هەموو شتێک بۆت ڕوون دەبێت شلۆخۆف پاش نووسینی ئەم کتێبە کە زۆرتر لە دە ساڵی خایاند خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی وەرگرت و بە ڕاستیش کە شایانی ئەو خەڵاتە بوو ئەتوانم بڵێم تا ئێستا کتێبێکی ئاوام نەخوێندووە پاش خوێندنی ئەم کتێبە زۆر زەحمەتە کتێبێکی دیکە دەست پێ بکەم بە ڕاستی هەموو کتێبێک لە بەرامبەر ئەم کتێبە بچووک و کەم بایەخە و هەر بەم هۆکارەش بۆم زەحمەتە ڕومانێکی دیکە بخوێنم.

 گریشکا دەیویست وەک خەڵکی ئاسایی ژیانی خۆی بکات بەڵام ئاڵوگۆڕی ناوچەکە هەمووی تێکدا بۆ هەتاهەتایە گریشکاو دۆنی ئارام و خێڵی قەزاق لە پێش چاوم دەمێنێت و بیری لێ کەم نامەوێ بچمە ناو قووڵایی کتێبەکە و چیرۆکەکە ئاشکرا بکەم ئەگینا دەکرێ سەد لاپەڕەش لەسەری بنووسم لە ئاکامدا بۆ خۆم ئەڵێم کاش کوردێکیش ڕۆمانێکی ئاوای بنووسایەو بۆ هەتاهەتایە ناوی خۆی وەک نووسەرێکی گەورە و ناوی کورد وەک نەتەوەیەکی بەهێز لە مێشکی جیهان جێگیردەکرد
.

منتشرشده توسط

Donkishot

فواد انصاری هستم کسی که تمام طول عمرش در مقایسه با عمر هستی و قدمت زندگی به اندازه ی چشم بر هم زدنی نیست و زندگیش یک سنگریزه ی کوچک بین دو عدم و دو سیاهچاله است. ولی این سنگریزه میخواهد خود به زندگیش معنا دهد و آن را باز تعریف و تغییر شکل دهد. foad.ansary@gmail.com

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *