
دوو ساڵ پێش ئێستا لە بازاڕ شەترەنجێکی زۆر ئاساییم بۆ کچەکەم کڕی بەڵام پاش ماوەیک خۆم زۆرتر حەزم لێ کرد. لەسەر مۆبایلەکەم ئەپێکی ئاندرۆیدم داگرت بە ناوی Dr Wolf دەستم کرد بە فێر بوونی جووڵەکان و تاکتیکەکان بۆ نموونە
Ladder Checkmate چۆنە یان چۆن دەکرێ بە قەڵا و پاوشا بەرامبەرەکەت مات بکەیت؟تا ئەو شوێنە کە ئەپەکە خۆڕایی بوو درێژەم بە فێر بوون و یاری کردن دا، هەڵبەت بەوەش نەوەستام و کتێبێکم خویند بە ناوی Chess for dummies ئەم کتێبەش لەسەرەتاوە باسی هەموو شتە بنەڕەتیەکانی کردبوو بۆ نموونە Fork,Pin گرتنی قەڵا و زنجیرەی سەرباز و هتد…
پاش ئەوەی تۆزێک لە شەترەنج تێگەیشتم ئەپیکی Chess.com لەسەر مۆبایلەکەم دابەزاند و هاوکات لە ماڵپەڕی Lichess یاریم دەکرد و شتی نۆی فێر دەبووم. دەڕوامە پێشەوە و زۆرتر هەستم بەوە دەکرد کە ئەم یاریە زۆر قووڵە و بەڕاستی ئاڵوودەی ئەم یاریە بووم.
لەسەر یوتیوب سەدان ڤیدیو و راهێنانم چاولێ کرد و بەراستی شتی ئاوام قەد نەدیبوو و سەرسامی شەترەنج بووم.پاش ماوەیک گوتم با خۆم تاقی بکەمەوە و بڕۆم لەسەر بۆرد و راستەوخۆ یاری بکەم.
لەگەڵ داریووش هاوڕێم کە ئەو لەمێژە یاری دەکات و زۆرلەمن باشترە بەشداری یاری حەفتانەی سنە بووم و لەبەشی Rapid 10+5 6 یاریم کرد و بەس یەک یاریم بردەوە! و هەموویم دۆڕاند.ئەزموونێکی زۆر باش بوو و لەگەڵ هیوا یاری زانێکی شەترەنج کە زۆر زیرەک و لێهاتوو بوو بووم بە هاوڕێ و جاروبار ئەگەر پرسیارێکم هەبێت پێوەندی لەگەڵ دەگرم و ئەویش بە دڵ فراوانیکی زۆرەوە وڵامم ئەداتەوە.
حەز و خۆشەویستی من بۆ شەترەنج کۆتایی نەهات و لای خۆم وتم دەبێ باشتر ئەم یاریە فێر بم.هەڵبەت بە هۆی ماڵ و منداڵ و کاری دوو شیفت کاتم زۆر کەمە بەڵام زۆر جار لە چرکەێکیش سوود وەردەگرم بۆ ئەوەی هەنگاوێکی بچووک بڕۆمە پێش.
پاش ماوەیک کتێبی شێوازی من (My System) نووسینی ئارۆن نیمزۆڤیچم کڕی کە ئەتوانین بڵین قۆرئانی شەترەنجە. ئەم کتێبە بە شیوازێکی قووڵ و زانستی هەموو سووچ و پەناکانی شەترەنج ڕوون دەکات و وردە وردە تۆ فێری یاری کارامە دەبیت.هەڵبەت من ۴۰ لاپەڕەم لێ خوێندووە و هێشتا تەواو نەبووە، لەبەر ئەوەی هەر لاپەڕەێک ۲ یا ۳ یاری هەیە کە بەزمانی شەترەنج PGN نووسراوە تۆ دەبێ لەسەر بۆرد یان کۆمپیوتەر تاقیان بکەیت بۆ ئەوەی لە مەبەستی نووسەر تێ بگەیت.
۵ یان ۶ کتێبی ترم کڕی بوو و بەڕاستی نازانم چ کاتێک دەرفەتی خوێندنم هەیە. بەڵام بەردەوام لە فێر بوون و یاری کردنم.