
کتێبی هاجەریسم نووسینی پاتریشیا کرۆن و مایکل کۆک لە ساڵی ۱۹۷۷ نووسراوە. ئەو شتەی کە ئەم کتێبە بەنرخ دەکات لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی مێژووی ئیسلامە بە پێ سەرچاوەکانی دەرەوەی ئیسلام. لەبەر ئەوەی تا ئێستا زوربەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر مێژووی ئیسلام پشتی بەستووە بە مێژووناسە عەرەب و ئیسلامەکان وەکوو تەبەری و هەروەها سیرەی نەبەوی. سەرچاوەی ئەم کتێبە دەقە کۆنەکانی مێژووی سەردەمی ئیسلامە کە بە زمانی یۆنانی، سەریانی، عبری، قبتی (میسری کۆن) و لاتین نووسراوە.
وشەی هاجەریسم ئەگەڕێتەوە بۆ عەرەبە جووەکان و بیرۆکەی سەرەکی ئەم کتێبە دەڵێ ئیسلام سەرەتای بزووتنەوەێکی سیاسی هاوبەشە لە نێوان عەرەب و جووەکان ئامانجی ئەم بزووتنەوەش وەرگەرتنی وڵاتی پیرۆزە لە ئێمپراتووری بیزانت.
یەکگرتووی عەرەب و جووەکانی شاری ئۆدسا لە ساڵەکانی ۶۰۰ تا ۶۲۰ زایینی ڕووی داوە و جێگای سەرنج ئەوەیە کەسایەتیک بە ناوی محەمەد وەکوو بازرگانێکی عەرەب ئاماژەی پێ دەکرێت، ئەو دژایەتی وا دواتر ڕوو دەدات لەبەر چاکسازی و بیناسازی شوێنی پیرۆز بووە و جۆرێک ڕکابەری بۆ دەسەڵاتخوازی و کۆنتڕۆڵی ئەو شوێنە هاتوەتە ئاراوە. لە ڕاستیدا شتێک بە ناوی فەتح وا سەرچاوە ئیسلامیەکان باسی دەکەن نەبووە. پاش ئەم دژایەتی و ناکۆکیە عەرەبەکان هەست بە بۆشایی لە ڕووی دەروونی دەکەن و ئەڵێن ئێمەش دەبێ دینێک یان پێغەمبەرێکمان هەبێت و وردە وردە ئیسلامیان درووست کرد.
هەڵبەت بە پی ئەو زانیاریانە وا لە شوێنەوارناسی دەرکەوتووە ئومەویەکان (بنی امیە) دەسەڵاتێکی مەسیحی بوون و تەنانەت لەسەر دراوەکانیان وێنەی خاچ کێشراوە. حجاج بن یوسف کە بە پێ مێژوو خوێنڕێژترین والی ئومەویە بووە بناغەی ئەم دینە نوێە دادەنێت و پاش ئەویش عەباسیەکان بە درووست کردنی حەدیس و سیرە نەبەوی و مێژووی ساختە گۆشتێک درووست دەکەن بۆ ئێسقانی لاوازی ئیسلام.
ئەوەی کە زۆر سەرنج ڕاکێشە سەبارەت بە ئیسلامی کۆن لەیەک چوون و لاسایکردنەوەی هەڵسوکەوتی سامریەکانە، سامریەکان لقێک لە بەنی ئیسرائیل بوون هەڵبەت بەهەندێک جیاوازی و ئەتوانین بڵین یاسا و ئائینی تایبەتی خۆیان هەبوو.
سامریەکان خاوەنی شارێکی پیرۆز با ناو شکێم (Shechem) و شاخێک بە ناوی جزریم بوون و گۆڕی یوسفیش لەوێ بوو ئەم سێ شتە کە هەڵبەت بەس ئەم سێ شتەش نیە و دوایی باسی دەکەین لە لایەن ئیسلام لاسایی کراوە و شاری مەکە و شاخی “جبل النور” و گۆڕی ئێبراهیم بووەتە جێگرەوەو و بەدیلی سامریەکان گەرچی بیرۆکەی شاری مەکە دواتر و لە سەدەکانی ناوەڕاست درووست بووە و پاتریشیا کرۆن لە کتێبێکی دیکە(دوایی لە سەر ئەو کتێبەش دەنووسم) باسی ئەوە دەکات شاری مەکە لەسەردەمی موحەمەد بوونی نەبووە تەنیا گوندێکی بچووک بوو و لە هیچ بەڵگەیک ئاماژەی پێ نەکراوە بەڵام مێژووی ئیسلام پێمان ئەڵێت مەکی چەقی نیمچە دوورگەی عەرەبی بووە و شارێکی زۆر گرنگ لە ڕووی بازرگانی بووە.
قیبلەی ئومەویەکان بەرەو باکووری ڕۆژئاوای عەرەبستان بووە کە دەبێتە هەر ئەو شارەی شکێم کە پێشتر باسمان کرد، هەروەها “قبطه الصخره ” درووست کراوەی ئومەویەکان بەو مەبەستە بوو نیشانی بدەن ئیسلام سەربەخۆ و هیچ پێوەندیکی بە جوو و مەسیحی نیە.
لەچەندساڵی ڕابردوو لە سەر مزگەوتەکانی ئەو سەردەمە لێکۆڵینەوە کراوە و ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت قیبلەی موسڵمانان تا سەدەکانی ناوەراستیش بەرەو مەکە نەبووە.
هەروەها شایەتێک میسری بە ناوی حەرابی لە سەدەی ۷ زایینی باسی ئەوە دەکات میسریەکان بەرەو باکووری عەرەبستان نوێژیان دەکرد. عەباسیەکان پایتەختی حکوومەتیان لە شام گواستەوە بۆ عێراق ئەم گواستنەوە بەس گۆڕانی جوگرافیا نەبوو بەڵکوو دەتوانین بڵێن جیاکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و ڕۆحی ئیسلام بوو و ئیسلامی نوێ وردە وردە درووست کرا.
عەباسیەکان کتێب و یاسایان بە قۆرعان سنووردار کرد ئەمەش بە مانای سڕینەوەی کتێبەکانی دیکە بوو. هەروەها داب و نەریتی خەڵکیان بە داب و نەریتی موحەمەد سنووردار کرد بە پێ ئەوان داب و نەریتی کەسی دیگە گرنگ نەبووە. نووسین یان درووست کردنی ئەو هەموو حەدیسەش لەو سەردەما جێگای گومانە. بیهێنە بەرچاوت ۱۵۰ ساڵ پاش مردنی موحەمەد کەسێک لە خوراسانەوە حەدیس نووسین دەس پێدەکات و ئەو هەموو حەدیسە لەسەر وردەکاری ژیانی کەسێک دەنووسی ئەگەریش بە پێ بەڵگە و لێکۆڵینەوە بێت بۆ ئەوکارە لەسەردەمی ئێستا سەدان مێژووناس پێویستە!
هاوکات لەگەڵ لەدەسدانی شارستانیەتی بابولی و ئاشوری لە سووریا و عێراق درگای ئەو دوووڵاتە بۆ دینی تازە ئاوەڵا بوو لە عێراق عەباسیەکان بەغدادیان کردە پایتەختی خۆیان و موعتەزێلە دەستیان کرد بە وەرگێڕانی هەموو کتێبە فەلسەفیەکانی یۆنانی و ڕۆمی ئەتوانین بڵین بناغەی سەردەمی زێڕینی ئیسلام هەر لەو سەردەما دانرا.