بیتکۆین خەونی ئێران ۆ ڕووسیا

ئەوە ڕاستە کە بیتکۆین بۆ ڕزگاری خەڵک لە ژێر دەسەڵاتی حکومەت و هەروەها دراوی فیات*  درووس بووه بەڵام لەم دواییانەدا هەندێ حکومەت وەکو ئێران یان ڕووسیا هەوڵیان داوە کە لە بیتکۆین لە ڕیگای ئامانجەکانیان کەڵک وەربگرن. لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەی ئەم وڵاتانا سزای قۆرسی ئامریکا لە سەریانە و دەستیان بە دۆلاری ئامریکا ناگەێت هەوڵ دەدەن کە داهات و سامانی خۆیان لەگەڵ زێڕ و بیتکۆین بگۆڕن.

بەڵام هەندێک لەمپەر و کۆسپ لەسەر ڕێگای زێڕ هەیە کەباسی دەکەین، بۆنموونە گواستنەوەی زێڕ پێویستی بە ئاسایشی تایبەت هەێە و هەروەها ناردنی زێر بۆ ولاتێ دیکە ئاسان نیە. بەڵام بیتکۆین بە پێچەوانەی زێڕ بە خێرایی مامەڵە دەکرێت و لە چرکەیک ئەتوانی بۆ کۆمپانیا یا تاکەکەس ڕوانەی کەیت.

تەنانەت پاراستنی بیتکۆین پێویستی بە ئاسایش و پۆلیس نیە و لەناو جزدانی بیتکۆین (Bitcoin Wallet) ئەتوانی پاشکەوتی بکەیت. بەڵام پرسیار ئەوەێە کە ئایا مامەڵە کردنی حکومەت بە بیتکۆین ئاسانە ؟ یان کارێکی گۆنجاوە؟

سەرمایەی بازاڕ (Market Cap) بیتکۆین لە ئەوڕۆدا ۵۴۵ ملیارەها دۆلارە، دانان و کشانەوەێ بیتکۆین لەئاست و قەبارەی بەرزا بۆ نموونە مامەڵە کردنی نەوت وغاز دەتوانێ بە تۆندی نرخی بیتکۆین تووشی لەرزین و جووڵانەوە بکات، هەرئێستاش یەکی لە گەورەترین کێشەکانی مامەڵە کردن بە بیتکۆین ناجێگیری نرخی بیتکۆین لە چاو دۆلار و یورۆ و پۆندە.

هەروەها گواستنەوەی هەژماری زۆری بیتکۆین لە سەر تۆڕی بلۆکچەین شوێنی دیارە و شیکاری کردنی تۆڕی بلۆکچەین بۆ وڵاتێ وەکوو ئامریکا یا شەریکەی کەرتی تایبەت زەحمەت نیە.

لەبەرامبەر بیتکۆین ئەگەر چاو لە زێڕ بکەین سەرمایەی بازاڕی ١٣ تریلیۆن دۆلارە واتە ٢۶ جار زۆرتر لە بیتکۆین هەروەها مامەڵەکان(transaction)   لە سەر هیچ تۆڕێک بە ئاشکرا دیار نیە و ئەگەر ئێران و ڕووسیا بیانهەوێ لەژێر بایکۆتی ئامریکا بێنە دەرێ مامەڵە کردنی زێڕ زۆر کاریگەرترە.

گەرچی حکومەتەکان بۆ فشار خستنە سەر خەڵک پێیان خوەش نیە کە بیتکۆین و زێڕ بەکار بێنن و چاپ کردنی پارەی بێ نرخ بۆ ئەوان باشترە.

 

*پارەێک کە لە بانکی ناوەندی کە پشتوانەێ زێڕی نیە و تەنیا بە فەرمانی حکومەت چاپ دەبێ)

 

منتشرشده توسط

Donkishot

فواد انصاری هستم کسی که تمام طول عمرش در مقایسه با عمر هستی و قدمت زندگی به اندازه ی چشم بر هم زدنی نیست و زندگیش یک سنگریزه ی کوچک بین دو عدم و دو سیاهچاله است. ولی این سنگریزه میخواهد خود به زندگیش معنا دهد و آن را باز تعریف و تغییر شکل دهد. foad.ansary@gmail.com

4 دیدگاه برای «بیتکۆین خەونی ئێران ۆ ڕووسیا»

  1. لەم کورتە دەقە یەک شت فێر بووم کە فرە بیستبووم، “فیات”. واتە پارە و پووڵی کە پشتیوانی زێر و ئاڵتوون نەبێت.
    خاڵێک کە هەس وڵاتێک وەکوو ئامریکا پشتوانەی پووڵی زێر نییە بەڵام ئێعتباری ئابووری خۆی کردۆتە پشتیوان

    1. سیف الدین ئامووس دوو دانە کتێبی هەیە بە ناوی Bitcoin Standard & Fiat Standard کە باسی ئەم شتە دەکات. بەهیوام دەرفەتم بێت و هه ر دووکیان بخوێنم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *